وتووێژ:لوقمان

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan

ناوەکەی ھەر لوقمان بێت باشە. بە عەرەبی لوقمانە. لە قورئاندا لوقمان وتراوە (اذ قال لقمان ...). بە فارسی ھەر لوقمان ئەڵێن (لقمان را گفتند ادب از که آموختی؛ گولستانی سەعدی). بە کوردیش ھەر لوقمان (...زوو بە لوقمانم وەرە؛ تاھیر بەگ. چارەیێ دەردێ مە ناکەت بێ تە ئەی لوقمانێ ما؛ سیاھپۆش). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٥، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

خەڵک زۆرتر ھەر بە ناوە عەرەبییەکە ناوی دێنن (لوقمانی حەکیم) ئەنجامی گەڕانیشی زۆرە. | سەرچیا‏١١:٢٩، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
خەڵک بۆ ئیفلاتوون، ئەفلاتوونی حەکیمیش دەڵێن. بەڵام ئەمە زانستنامەیە پێویست بەو ئاوەڵناوانە نیە، مەگەر ئەوەی کە بۆ جیاکردنەوە بێت، یا ئەوەی کە زۆر باو بێت. بەڵام وەک عەرزم کردن لە شێعری کوردیدا زۆری من ھەر بە لوقمان بینیومە. غەیری ئەو لوقمانەیش کەسی ترمان نیە کە بڵێین تێک دەچن یا شتێک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٨، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش زیادتر پەسەندی تاکناوی بۆ ناونیشانی ھەندێک وتار دەکەم، بۆ نموونە پێم باشترە سەرناوی ئەم وتارە «سەڵاحەددینی ئەییووبی» تەنیا سەڵاحەددین بێت. بەڵام ھەندێک ناو وان کە زۆربەی جاران لەگەڵ ناوێکی تر دەوترێن و دەنووسرێن، و بەم شێوەیە زیادتر ناسراون. گەر بەم شێوەیە بێت، ئەی بۆ لە وتارەکانی شێرکۆ بێکەس، نێچیرڤان بارزانی، ... تەنیا یەکەم ناو نەنووسین؟، بۆ ئەمەش حەکیمەکە نووساوە بە لوقمان، و وەکوو شتێکی جیانەکراوەن. لە ناونیشانی وتاری ویکییەکانی دیش بڕوانە، زۆربەی وایە. | سەرچیا‏١٧:٠٩، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو ناوانەی وتت ھەموویان فەرقیان ھەیە. بارزانی ناوی کابرایە خۆ ناکرێت بیگۆڕین! شێرکۆ بێکەسیش ھەر وا ھەم ناو و ھەم تەخەللوسی شاعیرانەیەتی (خۆی دەڵێت: بە ناوی دوانەی خۆمەوە شێرکۆ بێکەس ...). ھەموو کەس بە شێرکۆ بێکەس دەیناسێت. ئەوە ئاوەڵناو نیە، یانی ئەوە ناگەیەنێت شێرکۆ کەسێکی بێکەس بێت! سەلاحەدینیش ھەروەھا ناوەکەیەتی. خۆ ناکرێت ھەر بوترێت سەلاحەدین لە کوردیدا! چون لەگەڵ سەدان سەلاحەدینی تر تێک دەچێت. ئینجا وەھا لە سەرچاوەکاندا ھاتووە. بەڵام ئەورووپییەکان پێی دەڵێن سالادین. لە سەرچاوەی ئەواندا وایە. دانا و زانا و حەکیم و ئەمانە ئاوەڵناون یانی کابرا زانا بووە یا فڵان بووە. ئینجا کە دەوترێت لوقمان مەبەست ھەمان لوقمانە کە لە قورئاندا ھاتووە. کەسایەتییەکی تر نیە کە تێک بچێت لەگەڵی. وەک لە سەرەوەش سەرچاوەکانم ڕیز کرد، ھەر لوقمان وتراوە. جەنابت دەفەرمووی حەکیم، ئەوە ئەو کەسەی کە وتارەکەی دروست کردووە نووسیویەتی دانا! یەکێتر دێت دەڵێت ئەو دوانە کوردی نین بیکەین بە زانا! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٠، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەزانم ئەوەی شێرکۆ ناویەتی نەک ئەوەی بێکەس بێت. بۆ سەڵاحەددینیش منیش ھەر ئەوە دەڵێم، کە نەگونجاوبێت تەنیا سەڵاحەددین بنووسرێت، لەبەرەوەی لەگەڵ ناوی تر تێک دەچێت، ھەمان کێشەش بۆ لوقمان پێش دێت. تەنیا منیش نیم کە دەڵێم حەکیم، ٢٢٫٠٠٠ ئەنجامی گەڕانی گووگڵ وا دەڵێت، داناشم پێ خراپ نییە، وتاردروستکەر ویستوویەتی وشەی حەکیم بکاتە کوردی، بەڵام ئەم شێوەیەیان کەم بەکاردێت. | سەرچیا‏١٠:٥٣، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
شێرکۆ بێکەس تەخەللوسی شێرکۆ بێکەسە. ناکرێت بڵێیت شێرکۆ یا بێکەس! بێکەسیش باوکی بوو. خۆی ئەڵێت ناوی من دوانەیە. ئادەی جەنابت یەک کەسایەتی بڵێ کە ئەگەر بڵێین لوقمان، ناوەکەیمان لێ تێک بچێت؟ یەکەم ھەر نیە کەسی وەھا ناودامان نیە لە مێژوودا. دووھەم کاتێک دەوترێت لوقمان مەبەست، ھەمان کەسایەتیە قورئانییەکەیە. وەک چۆن دەوترێت ئەرەستوو، مەبەست ئەرەستووی فەیلەسۆفە. با ھەزاران کەسیش ناویان ئەرەستوو بێت. من لەگەڵ لوقمانی حەکیم و زانا نیم. چون ئاوەڵناوێکە باری ئەرزشیی لەگەڵە. ئاوەڵناوی وەکوو ئەییوبی و شەھرەزووری و عەرەبی قەی ناکا. بەڵام لەگەڵ زانا و شتی وا نیم. ئەگەر وایە حەزرەتی مەسیح 2000 ئاوەڵناوی ھەیە، ئەشێ ئەوانیش بنووسین. ئینجاوە وەک عەرزم کردیت، ھەرچی سەرچاوەمان لەبەر دەستدایە دەڵێت لوقمان. کاتێک سەرچاوەی بڕوا پێکراو ھەیە، ئەنجامی گووگڵی کوردی فشەیە. وێبی کوردی چیە برام؟ یەکێک شتێک دەنووسێت. دوو ھەزار کەس کۆپیی دەکەن. با بمێنێت چەند ھەزاریش بە ڕێنووسی ناستاندارد دەنووسن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٥٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەتوانن لە گووگڵ بنووسن لوقمان، ببینن چ ئەنجامێک دەدا، ھەمووی گۆرانی و بەندە، شێک لەسەر ئەمە دەست ناکەوێت. دواتر وێبی کوردی چییە، وتار یان کتێبی کوردییە، خۆ کورد ئەمەی دروست نەکردووە، خەڵکی عەرەب، پاکستانی، و ئیندۆنیزیش وا دەڵێن، کوردیش دیارە لە عەرەبی وەرگرتووە. | سەرچیا‏١٥:٢٨، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ڕاستیدا لەبەرەوە نووسیم لوقمانی دانا چونکە تا ئێستا من لە هیچ موسڵمانێک گوێم لێ نەبووە ناوی بهێنێ و حەکیمی بەدوادا نەڵێت مامۆستا ئایینییەکانیش هەر دەڵێن لوقمانی حەکیم، لەبەرەوەش نووسیم دانا لەبەرەوەی حەکیم بە کوردی واتا دانا، ئەگینا خۆم حەکیمەکەم لا پەسەندتر بوو، جا ئێوە کامیان باشترە بیکەن چونکە ئێوە شارەزان. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرچیا گیان ئەگەر بمھەوێت زۆر بە قسەڕووتی بڵێم وێبی کوردی زۆربەی ھەڵیت و پەڵیتە. وەک عەرزم کردیت کاتێک لە سەرچاوەکاندا لوقمان وتراوە، ئێمەش پێویستە بڵێین لوقمان. چەند نموونەیەکی کوردی:
سەد وەکی عیسا و ئەفلاتوون و جالینوس حەکیم / چارەیێ دەردێ مە ناکەت بێ تە ئەی لوقمانێ ما (سیاھپۆش)
ئەگەر خۆم بم بە لوقمان سەد یەکێ دەردم دەوا ناکەم مستەفا بەگی کوردی
سەد حەکیم ھات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد / تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە (تاھیر بەگی جاف)
دەیان نموونەی تریش ھەیە. وەک وتم خودی قورئانیش دەڵێت لوقمان. سەرچاوەی فارسیش زیاتر لوقمان دەڵێت. ئیتر من نازانم بڵێم چی!؟ وەک Shaxstan وتی مەلاکان دەڵێن لوقمانی حەکیم. ئەگەر ھەر بە باوی بێت خەڵک لە کوردەواری ناڵێن محەممەد، دەڵێن پێغەمبەر گیان یا حەزرەتی محەمەد بە کۆڵێکیش سەڵات و سەلام و تەحیاتەوە (ھەرکامیشیان سەد ھەزار ئەنجامی گووگڵی ھەیە). ئەمە ناتوانین بخەینە ناو زانستنامە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٣، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە، کێشەیەک نییە، وەک سەرەتاش وتم من یەک ناوم بۆ زۆرێک لە وتارەکان پێ باشترە. ناوەکەی بگۆڕە، لە ناوەڕۆک ئاماژەی بۆ دەکەین و ڕەوانەکەیش سازدەکەین. بەس پێم خۆشبوو ھاوڕێی زیادتر ڕای خۆیان دەربڕی با و وتووێژەکە بەشداربووی زیادتربا. | سەرچیا‏١٩:٤٢، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
حەکیم ڕەوانەکەری بێت بە جێیە. بەڵام دانا ھەر ڕەوانەکەریشی ناوێت، چون ھەر نەمبیستووە و نەمبینیوە لە ھیچ کوێ! تەواو ھەڵبەستراوە و فارسیشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لوقمان".