وتووێژ:فیزیکی تیۆریک

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Lost Whispers لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

یەکلایی نەبۆوە؟ لێرە فیزیا و لێرە فیزیک؟—ژیار وتووێژ ‏١٦:١٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایە کە نەخێر... ئیبراهیم وتووێژ ‏٢٠:٤٩، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
باشتر وایە کە ئەمەشیە بۆ فیزیک بگۆڕدرێ، من فیزیک بە دروستر ئەزانم، هەر جۆر کە بنواڕێن!، لە ناوی یونانی و ئینگلیزیش کە بڕوانین فیزیک دروسترە. بەڵام یەک شتیتر ئەوەیە کە ئەم ناوە بگۆڕیت باشترە، باشتر ئەوەیە زمانی کوردیمان لە ئەم هەموو وشەی بە بێکەڵک بپارێزین (بۆ نموونە کاتێک لە کوردی وشەی بیرکاریمان بۆ Mathematical هەیە، بۆچی دەبێت ئەوەندە ماتماتیک لە ویکیپیدیای کوردی بەکار بێت...!)، Theory لە کوردی «بیردۆزی» پێی دەڵین، ئەم وتارە باشترە بۆ شتێک وەکوو «فیزیکیی بیردۆزیانە»، «فیزیکیی بیردۆزینەوە» یان هەر ناوی کە باشتر ببێت بگواسترێتەوە، سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕیاردان لەسەر ئەم ناوانە کارێکی ئاسان نییە، ئەم ناوانە ئەرکی ئێمەیان لێرە زۆر قورستر کردووە. باشترە وتووێژی فیزیا و فیزیک لە پەڕەی تایبەت بەخۆی بەردەوامی پێ بدرێت نەک لێرە، بۆ وشەی تیۆریش، ئێستا زۆر بەکاردێت، لێرە بەرانبەرێکی کوردی دانراوە، کە من لەگەڵی نیم و لێرە وشە ئینگلیزییەکە بە گونجاوتر دەبینم. سەرچیا‏١٦:٠٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە خۆمان وشەی کیمیا بەکارناھێنین بەڵام قەت نەھاتووم بڵێم کیمیا بگوێزنەوە. کیمیا ناوێکی زۆر بەربڵاوە ھەر ھی عەرەب نییە. بەڵام بە پێچەوانە فیزیا ھەر زمانی عەرەبییە و ناوە جیھانییەکە فیزیکە. ئەمە شتێکی زۆر روونە نازانم بۆ نای سەلمێنن.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٨، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من با ئەمەش بگوازرێتەوە بۆ فیزیک جارێ چوونکە لەوەی تر فیزیکە تا لێک بچن. من لە وتووێژی فیزیکدا بۆچوونم جیاواز بوو، بەڵام باشترە ئێستا وابکرێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٤٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فیزیکی تیۆریک".