وتووێژ:فۆتۆسینتەسیس

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەم ناوە ناقۆڵایە لابەرن ناوە ئینگلیزیەکە دانێن. ڕۆشن (کە خۆی فارسییە) ئاوەڵناوە چ پەیوەندی بە photoوە ھەیە کە ناوە. پاشان پێکھاتن چاوگە خۆ Photosynthesis چاوگ نییە. ئەگەر وشە دانان ئاوا ئاسانە ئێمەش دەتوانین ھەزار وشە لەوە ناقۆڵاتر ڕۆبنێین.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٣، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لێرەش ڕەنگە وەک زۆر وشەی تر چاو لە عەرەبییەکە کرابێت، من پێشنیاری ھیچ وشەیەک ناکەم. کاک چالاک ڕەنگە وشەکە کێشەی ھەبێت، بەڵام پێم وابێت ئەمە مەرج نییە کە ناوەکان دەبێ تەنیا وشە بە وشە وەربگێڕدرێن، دەکرێ بەپێی پێناسەکانیان وشەی نوێیان بۆ دابنرێت، ئەمەش ڕێگەیەکە. | سەرچیا‏١٠:٥٤، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من ناڵێم دەبێ وشەبەوشە بێ. باسی ئەوشم نەکردووە چۆن دەبێ وشەی نوێ دابنێین. ھەر وەکو وتت باس لەسەر ئەمەیە ئەم وشەیە کێشەی ھەیە و کێشەکەش ئەمەیە وشەکە مانای نییە و Morphologyیەکەشی ھەڵەیە. ڕۆنانی وشە بنەمایەکی ھەیە. خۆ ناکرێ ھەر چی بەسەر زارتدا ھات بینووسی و بڵێی ھەر ئەمەیە. ھەر باسی مۆرفۆلۆجی ناکەم ڕۆشنەپێکھاتن یانی چی؟ یانی شتێکی رۆشن پێک دێ؟ دانانی وشەی ئاوا ناشیرین بەڕاستی تاوانە بەڵام بە بڕوای من بەرگریکردن لەم وشانە تاوانێکی گەورەترە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٨، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کتێبە وەڕگێڕاوەکانی جیۆپڕجێکتز کە لە قوتابخانەکاندا ئەخوێندرێت ھەر دەڵێن ڕۆشنەپێکھاتن.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٤:٢٤، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەندێک روونکردنەوە زیاد دەکەم. کاک سەرچیا دەڵێ دەکرێ بەپێی پێناسەکانیان وشەی نوێیان بۆ دابنرێت. قسەکەی زۆر جوانە. خۆ وشەکە لە ئینگلیزیشدا ھەر بەپێی پێناسەکەی دانراوە. لە photo- و synthesis دروست بووە. photo یانی light و synthesis دژمانای analysisە. دەی لەمە جوانتر وشە رۆنان بەپێی پێناسە؟ بەڵام ڕۆشنەپێکھاتن چی؟ لە باشوور بۆ light ڕووناکی دانراوە دروست یان ھەڵە. بۆ نموونە بۆ Photoelectric کارۆڕووناکی دانراوە (دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی). ئاشکرایە رۆشن بە مانای light نییە. پێکھاتن دوو مانای ھەیە یەکیان to agree ئەوەی تریش to consist. ڕەنگە مەبەست پێکھێنان بووە. ھەر چی بووە ئاشکرایە پێکھاتن بەم مانایە نییە. ئێستا ئێوە چون وشەی ئاوا ھەڵە دەسەلمێنن من نازانم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٢، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک لە قسەکانی پێشووم نەموتووە کە وشەکەم پێ تەواوە، ئەوەی لای من کێشەیە باوبوونی وشەکانە، ئاسان نییە وشەیەک بگۆڕی کە خەڵکێکی زۆر بەکاری دەھێنن. باشە لێرەش دەیان گۆڕین، بەڵام نابێت ئەوانیش چاومان لێ بکەن، گەر کارەکە ھەر بۆخۆمان بێت کەڵکی نابێت. | سەرچیا‏١٦:٤٦، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ئەوەی ئێمە ئەمانەوێت بیڵێین ئەوەیە کە خەڵک بەو وشەیە ڕاھاتووە ھەروا فێربوون لە سیستمی خوێندنەکانیشمانە ھەر بەوە ھاتووە (کە لە جیۆپرۆجێکتس وەرگیراوە) ئەگەر ڕاستیش نەبێت گۆڕینی بۆ ئینگلیزییەکەی تەنھا سەر لە خەڵکی دەشێوێنێت و ھیچی تر. ئەگەر بمانەوێت ئەوە ڕاست بکەینەوە چونکە ھەڵەیە ئەبێت لە سیستمی خوێندنەکەمانەوە دەست پێ بکەین نەک لە ویکیپیدیا. —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٧:١١، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی گوناحی زمانی کوردی چییە سیستمی خوێندنی باشوور خراپە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥١، ١١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فۆتۆسینتەسیس".