وتووێژ:فرانک بۆرمن

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Kardo Muradi

Borman باشترە وەک بۆرمەن بخوێنرێتەوە. پێشنیار دەکەم کە ناوی پەڕەکە بگۆڕن بە فرانک بۆرمەن.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز تا ئەو جێگایەی من دەزانم بە شوا /ə/ دەخوێنرێتەوە ئەمەش دەبێتە بزرۆکەی خۆمان. man بەتەنیا /mæn/ دەخوێنرێتەوە بەڵام ئەگەر لێکدراو بێ /mən/.--چالاک وتووێژ٠٨:٥٢، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
شوا هەندێک لە بزرۆکەی خوەمان درێژترە و نزیک بە بزرۆکەی کەڵهوڕییە. بەهەرحاڵ جیاوازییەکی زۆریان نییە بەڵام بەهۆی هاتنی دەنگداری "ۆ"وە کە درێژە وادەزانم بۆ هاوسەنگی وشەکە "ە" باشترە تاکو بزرۆکە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە یەکدەستیان بکەین باشتر بێ.--چالاک وتووێژ٢١:٤١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم کێشەیە پێشووتر یەکلایی کراوەتەوە و پێویست ناکات دووبارە کات بە کردنەوەی بکوژینەوە. من کە گواستمەوە لەسەر یەکدەنگی پێشووی کۆمەڵگە کردوومە، کە شوا ھەبوو نابێت /ە/ و /ێ/ بنووسرێت وەک زۆر کەس دەیکا چوونکە شوا ھیچ کامێک لەو دەنگانە نییە.--◂ ئێپین لێدوان٢٢:٣٤، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە من ببوورن هەندێ لەسەر وشەکان هەستیارم. هەر وا بێ باشترە مادامێک کە هاودەنگی هەیە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هەروەها ئەم وشانەش بەپیی ئەم پێوەرە هەڵەن تکایە لە هەر شوێنێکدا بینیتان جێگۆڕی بکەن: کۆمپیوتەر، سیستەم، ئینتەرنێت کە دەبێ ببن بە کۆمپیوتر، سیستم، ئینترنێت و زۆر وشەی تریش. سپاس.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٢٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ مەسەلەی سیستم و سیستەمەکە ھەر سیستم دروستە و ئەوەش پەسەندکراوە (وتووێژ:سیستم ببینە)، لەوانەیە ویکیپیدیا:پێرستی زاراوە پەسەندکراوەکانیش سوودی ھەبێت بۆت.--◂ ئێپین لێدوان١٩:٢٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، بەڵام نەت گوت ئەم وشەکان، چی؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٢٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فرانک بۆرمن".