وتووێژ:خوا

دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن بەهات بەلقیسە ئازاد لە بابەتی قرتاندنی دال

ناو دەستکاری

خوا یان خودا؟ کامیان ناوی سەرەکی وتار بێت؟ Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر با خودا بێت، ئەگەر ویستت ڕەوانکەرێکی بۆ دروست بکە بەناوی خوا. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٨، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: ڕەوانەکەری بۆ ساز کراوە، بەڵام ئێستا ئەم وتارە خودایە بەڵام ئەمەیان خوایە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: @Aza: @Aram: @Serchia: Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠١، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Nskoalj:، کێشەیەکی وەھا نییە، گەر ناوەکە خوا بێت یان خودا ئاساییە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: لەبەر کاری بەڕێوەبەرایەتی تاگم نەکردوون، لەبەر شارەزایییان لە زمانەوانیدا تاگم کردوون. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەی من وەڵامم نەدایتەوە؟! Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٣٢، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: نووسراوەکەم لە وەڵامی ناوەڕۆکی ئێرە بوو. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٩:٢٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Nskoalj: من خۆم خوا گۆدەکەم بەجێگەی خودا. ئێمە وشەیەکی تریشمان ھەیە بەناوی «کوێخا» کە پێم وایە پێشتر «کەیخوا» بووە کە ئەویش لە «کدخدا» لە فارسییەوە وەرگیراوە. خۆی دەنگی /د/ بەتایبەت لە سلێمانی و چەن ناوچەی کەرکووک یان دەسووێ (واتە گۆناکرێ) یان دەگۆڕدرێ بۆ /و/ یان /ی/ بۆ نموونە وشەی «ھەندێک» کە دالەکە دەسووێ بۆ «ھەنێک» یان «ھەنێ» یان لە وشەی «پەیداکردن» /د/ دەگۆڕدرێ بۆ /ی/ و دەبێتە «پەیاکردن». بەپێچەوانەی ناوچەی ھەولێر کە /د/ گۆدەکەن و نە دەسووێ و نە دەشگۆڕدرێ. بۆ ئەم مەسەلەیەی ئێستا لە ویکیپیدیا شتێکی وام نەدۆزییەوە لەسەر ئەم باسە بێجگە لەوەی کاک چالاک لە وتووێژ:بێخوایی بە ڕستەیەک وتوویەتی:

بەڵام من خوام لە خودا پێ کوردیترە. خودا بە فارسی دەزانم.
— بەکارھێنەر:Calak

لە کۆتاییدا، ڕاستییەکەی ئەوە لە دەستی مندا نییە وشەیەکیان دیاری بکەم. پێم باشترە لە من باشتر قسەی تێدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت. ڕێزت ھەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

خوام پێ باشترە تا خودا. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
Aza: خودا-ی موکری ڕەنگە فارسی نەبێ و کورتکراوەی خوەدا بێ کە بە کرمانجی دەڵێن خوەدێ/خوەدا. ئەمە ئاساییە وەک چۆن لە سۆرانیدا بە خوەیشک دەڵێن خوشک. لە ھەندێک شێوەزاری کرمانجیشدا بە خوەدێ دەڵێن خودێ. ھەڵبەت منیش زیاتر لەگەڵ خوا-م ھەتا خودا.
Aram: ڕاستە موکری و ھەولێری دەنگی د ناقرتێنن بەڵام ئەمە وای لە خەڵک کردووە زێدەڕەوی بکەن و د بخەنە ناو ھەموو وشەیەکەوە. بۆ نموونە ئێستا دەبینم وشەی جیا دەگۆڕن و دەیکەنە جودا! دە خۆ لە موکریدا کە بە د وتن بەناوبانگن ناڵێن جودا و دەڵێن جوێ. یان بە کرمانجیش کە ئەوانیش د ناقرتێنن دەڵێن جھێ. دە کوا دەنگی د؟! ھیچ کوردێک ناڵێ جودا و ئەمە فارسییە ئەوان دەڵێن جودا!
یان وشەی بادەم! ئەمەیش فارسییە. لە ھەولێریی ڕەسەندا پێی دەڵێن باوی و بە کرمانجیش باھیڤ/بەھیڤ. ھەر لە سۆرانیدا بایەو، بە کەڵھوری وایم، بە ھەورامی وامی و بە زازاکی ڤامە. ئەوەێ راست بێ بادەم کوردی نییە و فارسییە!-- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٣، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ڕاستە و بە ھەولێری دەڵێن «جوێی کەوە» بەجێی «جودای کەوە». ڕاستی، جوداش دەڵێن، بەڵام زیاتر جوێم بیستووە. بۆ بادەمەکە، با منیش سلێمانییەکە زیاد بکەم کە دەڵێن «بایەم». دەی، مادام تازە ھاتین، با بە دەستی بەتاڵ نەڕۆین. وتارەکە لە «خودا» بگوازمەوە بۆ «خوا»؟ بۆ وتاری بادەم، نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر دژایەتی نییە من لەگەڵ خوام. تەنانەت موکریش کە دەڵێ خودا لە سەردەشت کە ئەوانیش موکرین دەڵێن خوا.
بۆ بادەم من پێم وایە ئەم وشەیە تورکی بێ کە دەڵێن tr:badem؛ تورکیش نەبێ ھەر فارسییە. من بایەو و باوی بە کوردی دەزانم بەڵام ئەگەر لەسەر ئەمانە ساغ نەبوونەوە بایەم-ەکە خاسترە.
بۆ جوداش کە فەرمووت دیارە ئەمە وشەیەکی نوێیە. ڕەنگە کاریگەری فارسی بێ (گاھەس لە ڕێگای میدیاکانەنەوە). چالاک وتووێژ ‏٠٤:٠٥، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. بەپێی ئەوەی دوای ٧ ڕۆژ ھیچ دژێک نەبوو، وتارەکە و پۆلەکەشی لە خودا بۆ خوا گواسترانەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

قرتاندنی دال دەستکاری

باشە ئەو دالانە (د) بۆ دەقرتێنن ؟؟ منداڵتان کردووەتە مناڵ خوداتان کردووتە خوا ،نازانم ئەوانەی ویکیپیدیای بەڕێوەدەبەن جاهیلن یان خۆ جاهیل دەکەن .ئەکادیمیای زمانی کوردی بڕیاریداوە دالی کلۆر کە لە هەندەک لە شێوەزارەکان هەیە ،پێویستە بنووسرێت ،واتا پێویستە بنووسرێت منداڵ ،خودا. ئەمن نازانم کی ڕێیپێداون خۆ بکەنە موفتی و فتوای زمانەوانی بدەن!!!!؟ بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٠:٤١، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خوا".