وتووێژ:تیۆریی ڕێژەیی

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

وشەی "ڕێژەیی" کەی بە واتای relativity دێتەوە؟! "گوێرەیی" دروستە نە "ڕێژەیی". بۆ نموونە، کاتێک من سواری ئۆتۆمبیلێک بوومە و ئۆتۆمبیلێکەش دەروا، بەگوێرەی پاڵدەستەکەم (وەکی کو ئەو دەبێژێت[١]) من بێجووڵەم؛ بەڵام بەگوێڕەی (relative to) کەسانی ڕاوەستاو لە ڕاستەی شەقام من لە حاڵی جووڵەم. ئەمە پێی دەڵێن نیسبیییەت، نیسبی بوون. ڕاستە نیسبەت دەبێتە ڕێژە بەڵام نیسبییەت نابێتە ڕێژەیی، دەبێتە گوێڕەیی. ئەو کەسەی سەرەتا وشەی "ڕێژەیی"ی ھەڵبژاردووە وەکوو بەرامبەری "نیسبییەت"، ھەر نەیزانیوە "تیۆریی نیسبییەت" چی دەڵێ! و قەت نەیزانیوە نیسبی چییە و موتڵەق چییە!--Aza ١٠:٤٣, ١٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

  • پێشنیاری خۆت چییە کەواتە؟ - --ئاراس نوری ١٥:٢١, ١٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو. ئەم تیۆرییە بۆیە ناو نراوە relativity چونکە ھەر کەس بیەوێ بۆ کەسێکی دیکە ڕوونی بکاتەوە بەزۆری وشەی relative to بەکار ئەبات (ئەڵبەت کەسەکان لێرە ئینگلیزین). من بە ھیچ شێوەیەک ناتوانم relative to تەرجومە بکەمەوە کە وشەی "ڕێژە"ی تێ بکەوێ! ئێوە ئەتوانن؟ ھەر ناکرێ! relative to X واتە: بەگوێرەی X، لەحەنای Xدا، لەچاو Xدا، نیسبەت بە X، لە پێوەند لەگەڵ Xدا و ....

وشەی ڕێژە یان وەکوو ئەوەی ئێمە لە ڕۆژھەڵاتا ئەیڵێین: ڕێزە، واتە "بەشێک لە شتێک" پارچەیەک ژ تەڤاھییەکێ. لە بیرکاریدا، بۆ نموونە، ١ ڕێزەیەک ٢ە! (بەشێک لە یان پارچەیەک لە ٢ە)، لە لایەکی ترەوە، ٥ ڕێزەیەک ١٠یە! (واتە پارچەیەک لە ١٠یە)، ئۆکەی؟ ئێستا ئەم دوو ڕێزەیە یان ئەم دوو ڕێژەیە وەکوو یەک وان (لە ھەردوویاندا یەکەم ژمارە نیوەی دووھەم ژمارەیە) واتە ھاوڕێژەن. مەبەستم ئەوەیە وشەی ڕێژە ھاوواتەیەکی زۆر زۆر باشە بۆ چەمکی "نیسبەت" لە بیرکاریدا. بەڵام "نیسبی" بەڕای من نابێتە "ڕێژەیی"! وشەی ڕێژە "چەندایەتی" دێنێتەوە یاد، بەڵام وشەی "نیسبی" یان "relative" چەشنێک "پێوەندی" دێننەوە یاد. جنسیان فەرق ئەکات. جنسیان جیاوازە. جگە لەوە ھەروا کە وتم ئەگر "فڵان شت نیسبەت بە فیسار شت وایە" ناتوانی بڵێی "بە ڕێژەی ئەو وایە" دەبێ بڵێی "لەحەنای ئەوا وایە" یان ...--Aza ١٥:٥٨, ٢٧ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

"گوێرەیی" زۆر دروستترە و لەگەڵ قسەکەی ئازام، دڵنیام ڕێژەیی لە "نسبیە"ی عەرەبی بە خراپی وەرگیراوە. ئەوەیان جارێ لام گرنگ نیە. بەڵام لە هەموی گرنگتر من ناتوانم دەستکاری بابەتەکە بکەم ئەگەر هەموی نەسڕمەوە. ڕوخسەت هەیە؟ کاکە ئاراس نوریو جوتیار. سوپاس--هیوا (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک هیوا گیان، ویکیپیدیا ڕێسایەکی ھەیە دەڵێ: Be bold (بە کوردی چۆن بڵێم یانی نەترس/بوێر/چاوقایم/ئازا بە!). ڕێساکە دەڵێ:
Wikipedia:Be bold (WP:BOLD) can be explained in three words: "Go for it". The Wikipedia community encourages users to be bold when updating the encyclopedia.
باشترە ھەموو کەس ئەم ڕیسایە لەبەر چاو بگرێ! لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ١٠:٣٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەداخەوە لە سەرەتادا، ئەو دەمەی زاراوەکانیان دادەتاشی، لە هەموو گۆشەیەکەوە سەیری واتای وشەکانیان نەکردووە و ئەم کێشەیە دروست بووە... ئێستاش بەداخەوە ئەم ڕەوتە هەروا درێژەی هەیە. باشوور، وشەی ناقۆڵا، یەک پاڵوو و دانەڕێژرانە دادەتاشێ، سبەی خۆمان و ڕۆڵەکانمان تێیدا دەمێنینەوە، کە ئەمە چ کارە؟
لەڕاستیدا (ڕێژە) واتای (بڕ) یان (مقدار) دەدات، وەک لە : ڕێژەیەک شەکر، ڕێژەی کارەبای سلێمانی بە پێی ڕێژەی کارەبای هەولێر : بڕی کارەبای سلێمانی بە پێی بڕی کارەبای هەولێر. ئەوەی واتای (نسبت)ی بەخشیوە،و زۆر جار دەیقرتێنن: (بە پێ ).

  • لەم ڕستانەدا بە شێوەی جێنشینی، هاوتای کوردی (نیسبەت =relative ) دەدۆزینەوە:
  1. «کێو نسبەت بە گرد گەورەترە»: «کێو لە (چاو/حاند/پێ) گرد گەورەترە» ، «کێو بە پێی گرد گەورەترە»
  2. «بە نیسبەت خێرایی تیشکی نوور، ئەم خێراییە هیچ نییە»: « لە (چاو، حاند) خێرایی تیشکی نوور، ئەم خێراییە هیچ نییە یان «بە (پێی) خێرایی تیشکی نوور، ئەم خێراییە هیچ نییە».
  • (گوێرە)ئەگەرچی واتایەکی نزیک بە (نیسبەت) ی هەیە ، بەلام داگری هەموو واتاکانی نییە. لە ڕاستیدا لە فەرهەنگی وشەدا، لەو شوێنە کە (نیسبەت) واتای (طبق) دەدا، وشەی (گوێرە) بە کار دێنین. ئەگەر سەیری ڕستەکانی سەرەوە بکەین، دەبینی کە دانانی (گوێرە) لە جێگەی (نیسبەت) چەن ناقۆڵایە. (پێوند)یش دیارە کە لە زمانی کوردیدا واتایەکی ترمان بۆ وێنا دەکا.
  • خۆشەویستان ئەگەر وشەی ترتان پێ شک دێ کە لە ڕەوتانەی (جێنشینی)دا، دەتوانێ جێگرەوەی وشەی (نیسبەت) بێ؛ لێرەدا بیهێنن.
  • ئەم وشانە لە کل دەرهاتن: (پێ) ، (چاو)، (حاند)← کەوابوو دەتوانین بە دڵنیاییەوە بێژین (پێیەتی)، (چاوەتی) ، (حاندیەتی) یان هەر داڕشتەیەکی دروستی ڕێزمانی لەم وشانە بەرامبەری دروستی وشەی (نسبییەت)ە.
  • لە خۆشەویستان داوا دەکەم، لە کاتی هەڵبژاردن و داتاشینی وشەیەکی تازە، چاویان لە پرۆسەی (جێنشینی ) ببێ. ئەگەر وشە لە مێشکی بیسەر و خوێنەردا، واتای مەبەست، وێنا نەکا، هەزار دروستیش بێ، هەزاری بە فلسێ!Aminijian (لێدوان) ‏١٦:٣١، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
  • ¤¤¤¤¤

لەڕاستیدا هەتا ئێستا هیچ وشەیەکی پڕبەپێست و گونجاومان بۆ Relativity نییە. نە "ڕێژەیی" و نە "گوێرەیی" و نە "حاندی" هیچیان مانای Relativity نادەن. بەڵێ، وشەمان هەیە بۆ relative to، وەکوو "بەپێی، بەگوێرەی، لەچاوی، لەحاندی، بەڵام هیچکام لەو وشانە جێگای Relativity ناگرنەوە و هەرکامەیان لە شوێنی تایبەتی خۆیدا و لەباتی relative to بەکار دەهێنرێن.

کێشەیەکی دیکەمان وشەی "بیردۆز"ە! من هەرچی ئەیهێنم و ئەیبەم ناچێتە مێشکمەوە کە چۆناوچۆن "بیردۆز" بە مانای "Theory" وەرگیراوە! ڕەنگە بتوانین بە مانای "theorist" بەکاری ببەین، چون بە مانای "کەسێکە کە کاری دۆزینەوەی بیری نوێ" دێت. بۆ وینە ئەڵێین ئەینشتەین بیردۆز بوو. پێشنیاری ئێوە چییە؟! -- Rafighb (لێدوان) ‏١١:٠٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Rafighb: بۆ Theory لێرە وتووێژ:تیۆرم باسی لێ کراوە، منیش لەگەڵ تیۆریم. Şûşe وتووێژ١١:٣٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

جوان دیارە فریوی عەرەبی و فارسییان خواردووە. ئەگەر لەو دوو زمانانەدا بۆ دوو شت یەک وشەیان ھەیە بڕیار نییە لە کوردیشدا وا بێ. ڕێژە بە ئینگلیزی دەبێتە proportion. دەڵێن the proportion of exports to imports یانی ڕێژەی ھەناردن بە ھاوردن. proportionalیش دەبێتە ڕێژەیی. ئەمە ھیچ پێوەندییەکی بە Relative و Relativityیەوە نییە. کێ وا ھەیە بە relative comfort بڵێ ڕاحەتیی ڕێژەیی!--چالاک وتووێژ١٧:٤٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. من سەربەستراو م بە دڵە بۆ relative. بۆ absolute یش سەربەردراو.--Aza (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر بیردۆزی ڕێژەیی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٠٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC) -- Rafighb (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تیۆریی ڕێژەیی".