وتووێژ:تیۆرم

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Rafighb لە بابەتی دیتانە

بە ڕای من بەمەش بڵێین تیۆرێم.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئازا @Aza: لێرە باسی لەسەر کرا، وتووێژ:دیتانەی پیتاگۆرس من تا ئێستا ھەر دیتانەم بەکار ھێناوە، لەگەڵ تیۆرێم نیم، ئەگەر ھاوڕێیان لەگەڵ دیتانە نەبن، من سەلمێنراوم پێ باشترە لە تیۆرێم، لەبەر ئەوەی ئەو وشەیە لە بیرکاریدا زۆر بەکار دێت، با ھەر لێرە یەکلایی بکەینەوە، ڕای ئێوە @Serchia:، @Pirehelokan:، و @Calak:، @ئارام بکر:، @Épine:، @Eyubm:، @Kushared:و......چییە ھاوڕێیان؟ Şûşe وتووێژ ‏١٧:٤٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی من لە بابەتی بیرکاری سەر دەرناکەم و زۆریش شارەزاییم لە زاراوەکان نییە، بەڵام لە قوتابخانە دیتانەی پیتاگۆرسم بەرچاوکەوتووە. لەگەڵ وشەی بێگانە نیم ھەتا وشەی کوردی وەستابێت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi: دیتانە لەوە ناچێ وشەیەکی دروست بێ. لەوە ئەکا ھاتتبێتن نظریەی عەرەبی یان نگرەی فارسی کە بەرامبەر بە تیۆری بەکار دێن بکەن بە کوردی. ڕەنگە وشەی نواڕە زیاتر بە نگرە بخوات. کاک چالاک باشتر ئەزانێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٧، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
Theory و Theorem ھەر دووک ھاوڕیشەن. بۆ تیۆری ھەر ئێستا بیردۆز دانراوە. نازانم من ھەڵەم یا چی بەڵام بیردۆز مەگەر ناوی فاعل نییە؟ کە دەڵێن بیردۆز یانی کەسێک کە بیرێک دەدۆزێتەوە وایە یان نا؟ بەم پێیە دەبێ بە Theory بڵێن بیردۆزی نەک بیردۆز.
بۆ دیتانە دیارە لێرەدا -انە بە ستێمی ڕابردووی فیعلەوە (دیت- لە دیتن) لکاوە. کوا ئەم پاشگرە بە ستێمی فیعلەوە دەلکێ؟ خۆبەخۆی کێشە نییە لە دیتن یان بینین وشەیەک بۆ ئەمە دابتاشرێ بەڵام باوەڕ ناکەم دیتان وشەیەکی دروست بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دیتانە دەستکاری

بڕوانە وتووێژ:دیتانەی_پیتاگۆرسهیوا (لێدوان)


هاوڕێیان ئەم ڕستەیە بە کوردی (این قضیه اثبات شدە است) دەبێتە ئەم سەلمێنراوە، سەلمێنراوە (سەلمێندراوە).

یان (این قضیه را جلسه قبل اثبات کردیمئەم سەلمێنراوەمان سەلماند، بەڕاست من نازانم مامۆستا بەم ناوانە چۆن وانە دەڵێت. ڕەنگە لە قوتابخانە سەلمێنراوەکان نەسەلمێنن، بەڵام لە زانکۆ تەواوی بیرکاری ئەوەیە، سەلمێنراو و سەلماندن، واتە قضیه و اثبات، و لە زانکۆ هەموو سەلمێنراوەکان دەسەلمێنرێن. ئەوەی کە دیتانەم داناوە بۆ ڕێکوپێک و بێ کێشەبوونی نییە، بۆ هەڵاتن لە دەست دەستەواژەی وەک سەلماندنی سەلمێنراوەکان (اثبات قضیەها) بوو، نازانم جا هەر بە لای من ناشیرینە، یان .... Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٣٤، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەها، ئێستا زانیم مەبەستت چیە لەولا. دەستخۆش. بۆ زمانێکی نەگبەتی وەک کوردی، ئەکرێ "بیردۆز" هەردوو ماناکە بدات. ئەشکرێ "سەلمێنراوەکە بسەلمێنین" شوشە خان. وشەی ثیۆرەم، وابزانم لە دەرەوەی بیرکاری بوونی نیە. گرنگی وشەکە لەوەدایە کە نیشان بدرێ کە "ئەسەلمێنرێ". تا ئەم دەقەیە دوا بۆچوونی من: 1. بیردۆز 2. سەلمێنراو، 3.تیۆرەم. 4یش هیلاکم کردی.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە کاک هیوا، بە ڕای من ١. بیردۆز وەلا نێین، لەبەر ئەوەی بیردۆزیشمان هەیە لە بیرکاریدا و ئەو جیایە، بۆ نموونە نظریه اعداد، نظریه گروەها، نظریه گراف ئەمانە یەک سەلمێنراو نین کە بیانسەلمێنین، نەزەرییە یان تێئۆرین و بەشێک یان لقێک لە بیرکارین. پێم وایە هەر گەیشتینەوە سەر پێشنیارەکەی کاک ئازا. Şûşe وتووێژ ‏١٠:٤٢، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆت سەرپشک بە. لەوە زیاتری لێ نازانم، چەن بارە دەست خۆش.--هیوا (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش گەڕامەوە سەر ڕای ئێوە کاک ئازا @Aza:، بەڵام لەناو ئەمانە تیۆرێم یان تێئۆرێم یان تیۆرم کاک هیواش کە نووسیویانە تیۆرەم کامیان؟ هەر وەک تیۆری و تێئۆری کە لای ئێمە تێئۆری باوە تا تیۆری؟Şûşe وتووێژ ‏١٤:٢٢، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان تیۆری لە ھەموویان دروستترە. بۆیە بۆ Theoremیش یان تیۆرم یان تیۆرەم. لێرەدا کێشە لە بزوێنی ئاخردایە. بزوێنی ئاخری ئەم وشەیە شوایە /ə/. ئەمە وەک سیستەم و سیستم وایە. من نازانم ئەمە کاریگەری عەرەبی بی یان چی بەڵام ئەگەر بەپێی فۆنەتیک بێ (کە خۆم خوێندوومە و لێی شارەزام) شوا لە بزرۆکەی کوردی دەچێ و دەنگی ئە زۆر لە شوا دوورە. سەد جار system گوێ بگرە من ھەر دەڵێم ئەوە دەڵێ سیستم نەک سیستەم.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٥، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: @Amine yousefi: @هیوا: وایە کاک چالاک. دیمانەمان ھەیە لە کوردیا، بەڵام دیتانە داتاشراوێکی ھەڵەیە. لە بارەی وشەی بیردۆزیشەوە من زۆر لەگەڵی نیم و ئەوە بە باشتر ئەزانم ناوی سەرەکیی وتارەکە ھەر تیۆری بێ . ئەو دۆزەش من پێم وایە لە دۆزینەوەوە نەھاتووە بەڵکوو دۆزی باکوورییە کە بە مانای کەیس و مەسەلەیە. واتە بیردۆز ئەبێتە کەیسێکی داڕێژراوی فیکری. جا ئەوەی کە تیۆرەم بێ یان تیۆرم بە لای منەوە زۆر فەرقی نییە. ئەگەر ئەوەمان کرد بە سیستم با ئەمیش تیۆرم بێ. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت. بەگشتی منیش لەگەڵ قسەکانتم پێم وایە تیۆری باشتر بێ. دیمان و دیمانەش وایە ڕەسەنە و دروستە. -مان بە ستێمی فیعلەوە دەلکێ ھەر وەک سووتمان یان چیامانی. لەمە دەچێ لە ڕووی ئەمانەوە خەڵەتابێن و دیتانە-یان داتاشیبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

هاورێیان، پێشەکی سپاس!

منیش بەگشتی گەڵ شووشە خان و کاک چالاک و کاک ئازا هاوڕام. واتە:

١. بیردۆز وەلانێین و جارێ هەر "تیۆری/تیئۆری" بەکار بێنین، لانیکەم تا کاتێک کە وشەیەکی گونجاوتر ئەدۆزرێتەوە.

٢. وشەی "تیۆرم" لەباتی "دیتانە" و چی و چی بەکار بێنین. ئەم وشەیە ئەوەندە لە بیرکاریی ئاستی زانکۆدا بەربڵاوە و هێندە بەکار دێ، کە هەر خۆی بەکار بێنین باشترە تا ئەوەی کە لە داهاتوودا گەر وشەیەکی بۆ دۆزرایەوە بمانەوێ بیگۆڕین، چونکە جێ ئەکەوێ و ئەوجار گۆڕینی سەختە. وەکوو "کاتژمێر"ی لێ دێ کە باشووری کردیان بە "کاژێر" و لەباتی "clock" و "hour"یش بەکاری دەبەن.

٣.لە باری ڕێنووسیشەوە بۆ بزوێنی کۆتایی وشەی وەکوو "System" و "Theorem" و هتد باشتر و درووستتر وایە کە "بزرۆکە" بەکار بێنین. وەکوو کاک چالاک دەفەرمێ "ئەو دەنگە شوایە و لە ئە"وە دوورە. واتە بنووسین: سیستم، تیۆرم، نەک سیستەم و... -- Rafighb (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تیۆرم".