وتووێژ:تیۆری

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan

سڵاو هاوڕێیان، لێرە وتووێژ:تیۆرم و وتووێژ:تیۆریی ڕێژەیی، باس لە ناوی ئەم وتارە کراوە. لێرە یەکلایی بکەینەوە باشترە.Şûşe وتووێژ ‏١١:٠٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Theory و Theorem ھەر دووک ھاوڕیشەن. بۆ تیۆری ھەر ئێستا بیردۆز دانراوە. نازانم من ھەڵەم یا چی بەڵام بیردۆز مەگەر ناوی فاعل نییە؟ کە دەڵێن بیردۆز یانی کەسێک کە بیرێک دەدۆزێتەوە وایە یان نا؟ بەم پێیە دەبێ بە Theory بڵێن بیردۆزی نەک بیردۆز.
— بەکارھێنەر:Calak


کێشەیەکی دیکەمان وشەی "بیردۆز"ە! من هەرچی ئەیهێنم و ئەیبەم ناچێتە مێشکمەوە کە چۆناوچۆن "بیردۆز" بە مانای "Theory" وەرگیراوە! ڕەنگە بتوانین بە مانای "theorist" بەکاری ببەین، چون بە مانای "کەسێکە کە کاری دۆزینەوەی بیری نوێ" دێت. بۆ وینە ئەڵێین ئەینشتەین بیردۆز بوو. پێشنیاری ئێوە چییە؟! --
— بەکارھێنەر:Rafighb

-- Şûşe وتووێژ ‏١٠:٤٥، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پرسیارێکی دیکەشم هەیە، تیۆریی ژمارە، فارس و عەرەب پێی دەڵێن نظریه اعداد ئێمە تیۆریی ژمارەکان دانێین یان تیۆریی ژمارە؟ -- Şûşe وتووێژ ‏١١:١٤، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بابەتەکە یەکلایی بووەتەوە. وشەی «تیۆری» بەکاردێنین. بۆ پرسیارەکەی دیکەشت، من پەسەندی «تیۆریی ژمارەکان» دەکەم. سەرچیا‏١٤:٤٨، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس؛ کەوایە دەیگوازمەوە بۆ تیۆری.Şûşe وتووێژ ‏١٧:٢٧، ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ تیۆریی ژمارەم. زانست بە ئینگلیزییە نەک بە فارسی و عەرەبی. ئەگەر بڕیار بە وەرگێڕانە با چاو لە ئینگلیزی بکەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
فارسەکان زۆرێ لە زاراوە زانستییەکانیان لە فەرەنسییەوە وەرگرتووە. ھەتا بەر لە شەستەکانیش بڕێک لە زمانە ئەورووپییەکان وەک ئەڵمانی و فەرەنسی لە زانستدا قسەیان بۆ وتن ھەبوو، بەڵام ئیمڕۆ ئیتر ھەمووی بووە بە ئینگلیزی. بۆ ئەو دەستەواژانە ئەگەر فەرەنسییەکەی باوە لە کوردیدا قەی ناکا با وەھا بێت، بەڵام ئەگەر تازە وەرگێڕان دەکرێت با لە ئینگلیزییەوە بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تیۆری".