وتووێژ:بەور

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لە کوردی، بەرانبەر (Tiger) ھەر پڵنگ بەکارھاتووە، ئەم ناوەم نەبیستووە، ئەمە ناوی جۆرێکی پڵنگ یان گیاندارێکی تر نییە؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٤٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەور ھەیە و لە بەشەکانی باشووری کوردستان (مەبەستم ھەرێم نیە، بەڵکوو باشوور لە ڕووی جوگرافیاوە) بەکار دێت، جا ئێمە لە کوردی دا بە جاگوار و لیۆپارد و چیتا پووما ھەر دەڵێین پڵنگ، بەڕای من بەور باشە ھەبێ، لە فارسی دا دەلێین ببر، ئینجا حەق وایە بۆ ھەمووانیان ناوێک دەستنیشان بکرێت--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٥٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پڵنگ leopardە و بەور tiger. ئەوەی کە بە tiger دەڵێن پڵنگ ھەڵەیە. پڵنگ پێستی پەڵەپەڵەیە و بەور ھێڵ ھێڵە. سەیری ھەنبانە بۆرینە بکە بەوری تێدایە. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی چیتان ھەیە بۆ جەگوار و پوومە؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٦:٤٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
جەگوار تایبەتی ئەمریکایە باوەڕ ناکەم ناوی کوردی ھەبێ بەڵام نازانم ناوە بیانییەکەی لە باشوور چ بێ. پوومەم نەبیستووە. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەھا پوومای دەڵێی (puma). --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کاکە، ئەوجا شتێکی سەیر ھەیە، باوەگەورەم خەڵکی ناوچەی سەردەشت بوو، جارێکیان لە تی ڤی بەرنامەی ئاژەڵانی لەسەر بوو، کە پووماکەی بینی، ڕاستەوخۆ وتی ئەوە پوومەیە، جا من زۆرم لا سەیر بوو، وتم باوە ئەمە تەنیا لە ئەمریکای باکوور ھەیە، تۆ چۆن دەزانی ئەمە ناوی چیە، وتێ ڕۆڵە وەڵا دەزانم، ناوی پوومەیە، ئیدی مخابن زۆر بەدوای نەکەوتم. --دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٠:٥٩، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەھا! سوپاس بۆ ئێوە. ئێسە زانیم من بەور و پڵینگ بە ھەڵە (واتە بەور بە پەڵەپەڵ و پڵینگ بە ھێڵھێڵ) تێگەیشتبووم. سەیرە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەور".