وتووێژ:ئاوەز

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

سڵاو کاک @Aza:، ئاوەز لە کوێ بەکاردێ؟ وا ئەکاتە reason؟لە هەنبانە بۆرینە ئاوەز = هۆش و فەهم نەک "ئەقڵ"ی عەرەبی. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاوەز یان ئاوزم ھەر بە «عقل» عەرەبی بیستووە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢١، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Abdullah Arfa: کاک عەبدوڵا ئەمە چیت کردووە؟! ئەزانم نیازت باشە و ئەتەوێ یارمەتی ویکیپیدیا بدەی بەڵام وەرگێڕانەکەت باش نییە. بۆ نموونە دێڕی یەکەم:
«ژیربێژی یان تێگەیشتووی یان مێشك یان درك پێ کردن بریتییە لە درک پێ کردنی شتەکان لەڕێی بیروهۆش و بنیاتنانی ڕاستی وە چەسپاندنی لە ڕێی جێگیرکردنی ژیربێژیەوە، یان لە ڕێی گۆڕین و بەرەوپێشبردنی مامەڵە، سیستەمی یاسای و بۆچوونەکان کە بەندە لەسەر ڕاستی و درووستی نوێ.»
دەی ئەمە کەی وەرگێڕاوی ئەمەیە:
Reason is the capacity of consciously making sense of things, applying logic, and adapting or justifying practices, institutions, and beliefs based on new or existing information.
ژیربێژی یا دەرکپێکردن کەی بەرامبەر بە reason ە؟ ئەوە ھیچ. مێشک؟؟ ئاخر مێشک؟ کاکە دەی خۆ دیارە مێشک چییە!
«بنیاتنانی ڕاستی وە چەسپاندنی لە ڕێی جێگیرکردنی ژیربێژیەوە»! کاکە تۆ کاتێ ئەتەوێ بە قەولی خۆت ژیربێژی بناسێنێ نابێ لە پێناسەکەتدا ھەمدیسان وشەی ژیربێژی بێنیتەوە.
ھەڵەی زۆر زۆرە بە داخەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza: بەکارھێنەر:Abdullah Arfa کورد نییە تا لێت تێ بگات بۆیە یان بە عەرەبی یانیش بە ئینگلیزی لێدوان بدە. ئەسڵەن پێم وابێ وەڵام نەداتەوە. تکایە خۆت ئەرک بکێشە و ھەڵەکان چاک بکەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی! یانی چی؟ ئەگەر کوردی باش نازانێ یا ھەر نازانێ دەی بۆ دەسکاری ئەکا؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza: ئەوە پرۆژەیەک یان چەند پرۆژەیەکن کە گرنگی بە ویکیپیدیای عەرەبی، فارسی و خۆشبەختانەیش کوردی دەدات. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە ویکیپیدیا:پرۆژەی بەیت ئەلحیکمە ٢.٠. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک ئارام بۆ ڕوونکردنەوەکانت. دەسیان خۆش بێ ئەو پرۆژەیە بەڵام خۆزگا لە کەسانی شارەزاتر کەڵک وەربگرن بۆ وەرگێڕانی بابەتەکان. لەوانەیە پێویست بێ گشت دەسکارییەکانی پووچەڵ کەینەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ پووچەڵکردنەوە نیم. پێم باشە بەڕێوەبەرانی تریش ئاگادار بکەیتەوە. لەوانەیە بتوانین پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پرۆژەکەدا ببەستین. ڕاستییەکەی سەرەتا ھەڵەی ڕێنووسییان زۆر بوو، بەڵام لەناکاو گۆڕانکاری ڕووی دا! وا دەزانم کەسێک پێیانی وتبێت کە وەھا کێشەیەکتان ھەیە. جا نازانم! وەھا پرۆژەیەک زۆر سوودی ھەیە. کاورا واتەنی بۆچی لەقە لە بەختی خۆمان بدەین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٨، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
دەستکارییەکانی ئەو بەکارھێنەرە خراپ نین. وتاری گرنگی داناوە. دەربارەی وشەکە بکرێت بە ئاوز باشترە. چاوگەکەی ئاوزان. فرمانەکەی: دەمئاوزێ، دەیئاوزێ، نامئاوزێ و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: @Pirehelokan: ئەگەر سەیری شەرحی وشەی ادراک بکەن لە وشەنامەی دێھخودا ئەبینن کە زۆر بە ئاوەزان نزیکە: بلوغ یافتن کودک (گیوی موکریانی ئەڵێ ئاوەزان گەیشتن بە تەمەنی خۆناسینە)، رسیدن میوە (نانەوازادە ئەڵی ئاوەزان لە ئەسڵدا بە ئاوتێزانی میوە وتراوە) و ... فەرھەنگی فارسیی بە کوردی ماجد ڕۆحانیش بۆ ادراک ھەر ئاوەزانی ھێناوە. ئەگەر وا بێ، ئاوەزیش زۆرتر بە مانای دەرکە. نایاوەزێ یانی دەرکی نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وا ئەزانم زیاتر بە realize ی ئینگلیزی و متوجه شدن یا متوجه بودن ب فارسییەوە نزیکە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سەیری فەرھەنگم نەکردووە، بەڵام ئاوازان وشەیەکە لە گفتوگۆی ڕۆژانەدا کەڵکی لێ وەردەگرم. نەمئاوزا یانی عەقڵم پێی نەشکا یا درکم پێی نەکرد. یا دەڵێن فڵانی مناڵ بوو ھێشتا نەیدەئاوزا فڵان شت بکا یانی ھێشتا عەقڵی بەو شتە نەدەشکا یا درکی پێی نەدەکرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan و Aza: زۆرم فکر لێ کردەوە. بە بڕوای من قسەی مام پیرەھەڵۆ ڕاستە. ئاوزان یانی عەقڵ پێ شکان. عەقڵ پێ شکان بە مانای تێگەیشتن (درک) نییە بەڵکوو بە مانای قدرتی درک-ە. خۆ ئەگەر ھەر بە مانای درک با ھەر دەبوو بە فام و فامین. فڵانی مناڵ بوو ھێشتا نەیدەئاوزا فڵان شت بکا لەگەڵ فڵانی مناڵ بوو ھێشتا نەیدەفامی فڵان شت بکا فەرقیان ھەیە. ھەوەڵی یانی قدرتی درکی ئەو شتەی نەبوو (دیارە نەمفامی لەگەڵ ئەوەی بڵێی نەمئاوزا فەرقی زۆرە). لە فەرھەنگی ئەستێرەگەشەدا بۆ ئەقڵ پێ شکان نووسراوە امکانية الفهم و الانجاز. لە فەرھەنگی خاڵیشدا توانایی بۆ کردنی کارێک ھاتووە بە بڕوای من توانایی دروستە بەڵام توانایی بۆ دەرکی کردەوەیەک.
بە بڕوای من ئەوە بە ئینگلیزی دەبێتە comprehension و لە realize کەمێک دوورە.
it is beyond my comprehension: لە دەرەوەی ئاوزانی منە؛ نایئاوزێم.
She had no comprehension of what was involved. نائاوزێ تووشی چی بووە.
--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئیستە چاوێکم بە فەرھەنگەکاندا خشاند، بە مانای تواناش ھاوردوویانە. بۆیە ڕەنگە وشەکە لەگەڵ ئاز، ھاز و ھێز بە مەعنای توانا ھاوڕیشە بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠١، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
فەرھەنگەکانی کوردی لە ماناکردنی مەدخەلەکاندا فرە لاوازن و پڕ لە ھەڵەن. من پێم وا نییە بە مانای توانایی بێ و خراپ مانا کراوەتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١١، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: @Pirehelokan: ئەگەر ئاوەز reason -ە، ئایا ئاوەزان reasoning -ە؟ بەگشتی بۆ reasoning چی باشە؟ ئاوەزان؟ بەڵگەھێنانەوە؟ بەڵگەکاری؟ ھۆھێنانەوە؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:٢٣، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاوەز".