وتووێژ:ئاسما
پەڕە بوونی ھەیە
دەستکاریبەڕێز @Diyar se: ئەم پەڕەیە کە سازت کردووە بوونی ھەیە==>ڕەبوو بەس ناوەکانیان جیاوازە و ھەروەھا ھەردووکیان ناوەڕۆکی باشیان ھەیە. بەڕێز @Aram: تکایە تۆش دەنگی خۆت بڵێ دەبێ چییان لێ بکرێ و ھەروەھا ناوەکەشی دەبێ چی بێ. من خوەم پێم وایە تەنگەنەفەسی یان ھەناسەتەنگی شیاو تر بن لە ئاسم یان ڕەبوو. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٢٠:١٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
- سڵاو، کاک @کاردۆ جاف: خۆی لە ئەسڵدا ئەمە زووتر دروست کراوە. ئەوەی تر (ڕەبوو) قوتابییەک بۆ ئەرکی خۆی دروستی کردووە، و شارەزای ئەم قووڵایییەی ویکیپیدیا نەبووە. بەھەرحاڵ، «ئاسم» کوردییە؟! جگە لە ئاسم ئەوانی ترم بیستووە. دەبێت ناوەڕۆکی ئەوی تر ھاوردەی ئێرە بکەین، بەڵام کێ دەیکات؟ چوونکە دەبێت پاکسازییەکیش بکات و وتارەکە ھاوسەنگ بکاتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٤، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram: سپاس، إن شاء الله خوەم لە یەکەم دەرفەتدا هەوڵ ئەدەم هاوردەی بکەم بۆ ئێرە بەس ئێوە زەحمەتی بەستەرەکانی ویکیداتا بکێشن چونکە بەستراوە بە "ڕەبوو"وە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٢١:٠٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
- کرا. زۆر سپاس بۆ تۆیش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:١٣، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram: سپاس، إن شاء الله خوەم لە یەکەم دەرفەتدا هەوڵ ئەدەم هاوردەی بکەم بۆ ئێرە بەس ئێوە زەحمەتی بەستەرەکانی ویکیداتا بکێشن چونکە بەستراوە بە "ڕەبوو"وە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٢١:٠٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
ناو (ئاسما یان ئازما)
دەستکاریسڵاو ناوی وتار ھەڵەیە ئاسما یان ئازما گونجاوترە[1][2][3][4][5][6][7][8][9][10][11][12][13] سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٨:٤٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
گۆڕینی ناونیشان و وێنە
دەستکاری@Diyar se سڵاو بەڕێز دیار، پێشنیاری گۆڕینی ناو و وێنەی وتارەکەت دەکەم.
١ لە کاتی گەڕانی ئاسایی وێنەی نەخشەیەک دێتە تەنیشت وتارەکە کە ئەمەش لەگەڵ وتاری تەندروستی ناگونجێ و زیاتر لە جوگرافیا دەکات.
٢ ئەم ناونیشانە هەم کوردی نیە و هەمیش بەکارنایەت لەلایەن خوازیارانی وتارەکەت، بۆیە پێشنیار دەکەم یەک لە ناوەکانی ڕەبۆ، تەنگە نەفەسی یان هەناسە تەنگی بکەی بە ناونیشانی وتارەکەت ئەگەر گونجاوبوو.
تاگی کاک @Aram لە ئەگەری ئەوەی خاوەنی ئەم وتارە لە ئێستادا ناچالاک بێت یاخود وازی لە ویکیپێدیا هێنابێت. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ٢٠:٤٨، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: وا دیارە وتارەکە لە پێشدا ناوی ڕەبۆ (نەخۆشی) بووە و پاشان @Calak: و @Sakura emad: گواستوویانەتەوە. ڕەنگە باشتر بێت لەگەڵ ئەوان قسە بکەیت چونکە ھەمیشە ئەوەی وتارەکان دەگوازێتەوە ھۆکارێک یان زیاتری ھەیە و زۆر جار لە پەڕەی وتووێژی وتارەکان باسیان لێوە کراوە. بۆ مەسەلەی وێنەکەش، دەتوانی خۆت وێنەی باشتر دانێی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٠٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- ھۆکاری خۆمم لە سەرەوە ڕوونکردۆتەوە :) بەشی "ناو (ئاسما یان ئازما)" بخوێننەوە سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٢٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sakura emad سڵاو، پێموابێ ئەو کات وشەی (ئاسم)ت گۆڕیوە بۆ (ئاسما) کە کارێکی دروستتان ئەنجامداوە، بەڵام من باسی کوردیەکەی دەکەم چونکە گرنگە وتارەکانی ئێمە لە ڕیزی پێشەوەی گەڕانەکاندا نیشانبدرێن ئەمەش بە بەکارهێنانی باوترین وشەکان Search engine optimization (SEO)، سپاس
- تێبینی/ مەرج نیە وشە ئینگلیزیەکە لابدەی، دەتوانی بیخەیە نێو دوو کەوانە هاوشان لەگەڵ کوردیەکەی.
- د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ٠٣:٣٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- وشە کوردیەکە ئێستا ھەیە و دەتگوازیتەوە بۆ ئاسما و ڕەوانەکەرە بڕوانە ڕەبۆ (نەخۆشی) گەر ویستان ناوێکی کوردی لێ بنێین یان ڕەبۆ بکەنەوە ناوی سەرەکی وەک خوودی خۆم کێشەم نیە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٦:٠٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- تێگەیشتم دروستە، لە کاتی گەڕان بۆ (ڕەبۆ) ئاسما دێتە پێشەوەی گەڕانەکەت، وە ئێستاش کە وێنەیەکی گونجاو ترم دانا زیاتر خەڵک دەیدۆزێتەوە. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ٠٨:٢٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram و @د. توانا ع. بەرزنجی: ڕەبۆ وشەیەکی عەرەبییە و لە ڕۆژھەڵات کەس نازانێ یانی چی. تەنیا لە باشوور لەبەر کاریگەریی عەرەبی ڕەنگە بزانین چییە. تەنگەنەفەسی یان هەناسەتەنگی ھەر ھەمان ھەناسەسواری-یە و جیاوازە لەگەڵ Asthma. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٧:٤٠، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Calak خۆی لای ئێمە تەنگەنەفەسی بۆ ئازما جیاکراوەتەوە و هەناسەسواریش بۆ dyspnoea, بەڵام ئێمە ئەو وتووێژەمان داخست واز لە گۆڕینی ناوەکەی بێنە، بەڵام حەزدەکەم بزانم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە Asthma دەڵێن چی ئەگەر ڕەبۆ نەبێ؟ د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ١٢:٥٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: دەڵێن ئاسم کە فەرەنسییەکەیەتی asthme [asm̥]. چالاک وتووێژ ١٣:٢٧، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Calak کەواتە ئەوەی ئێوەش کاریگەری زمانی فارسی لەسەرە وەک (ڕەبۆ)کە، فارسیەکەش لە یۆنانی یان وەک وتت فەڕەنسی وەریانگرتووە، بۆیە من پشتگیری زاراوە کوردیەکان دەکەم، لە داهاتوودا کە ویکیپیدیا فراوانتربوو و دەستەیەکی ئەکادیمی کاریان لەسەرکرد، دڵنیام وشە کوردیەکە هەڵدەبژێرن. سوپاس د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ١٣:٤٦، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: ئاسم ڕاستە لە فارسی خوازراوەتەوە بەڵام ھەر ھەمان Asthmaی ئینگلیزییە و وشەیەکە ھەموو کەس تێی دەگا؛ وەک ڕەبۆ نییە ھەر عەرەب تێی بگا.
- من ئەگەر زۆر ھەڵبێم ئاشکرایە تەنگەنەفەس دەبم و ھەناسەم سوار دەبێ و ئەمە بەم مانایە نییە من Asthmaم ھەیە! بۆیە تەنگەنەفەسی یان هەناسەسواری نابێتە Asthma. لە کوردیدا وەک فارسی و زۆربەی زمانەکانی دنیادا بۆ Asthma بەرامبەرمان نییە و پێویست نییە ھەرچی شتە بە زۆرەملی و بە دانانی وشەی نەگونجاو بکەینە کوردی. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٤:٢٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- هاوڕات نیم د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ٠٧:٤٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- من تازە زانیم ئەمە ڕێک پێی دەڵێن بەرھەنگ. چالاک وتووێژ ٠٧:٤٣، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- دیارە کەسێک پێشتر بە بیری داهاتووە، بڕوانە ئێرە، بەڵام نازانم تا چەند وشەکە گشتییە نەک ناوچەیی، جگە لەوەش من ئەو وشەیەم نە بەکارهێناوە و نە بیستووشمە بۆیە هیچ ڕایەکم نییە لەسەری.@CalakΤωαηα (لێدوان) ١٦:١٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: من لە کتێبی قامووسی زمانی كوردی مامۆستا زەبیحیدا[١] تووشی ئەم وشەیە ھاتم. نووسیویەتی وشەکە موکرییە و نووسەرەکەش خۆی ھەر موکرییە. مامۆستا گیویش ئەم وشەیەی تۆمار کردووە و نووسیویەتی ھی مەڵبەندی دەربەندی و ڕەواندز و خۆشناوە. من دڵنیام دەبێ لە ناوچەکانی سۆران و پژدەر و ھەوڵیریشدا باو بێ چون ئەمانە فەرقێکی وایان لەگەڵ موکری و خۆشناوەتی نییە.
- لای ئێمە ڕەبوو باو نییە و لای ئێوەش ئاسما. بۆیە من دەڵێم با ئەمانە بکەینە ڕەوانەکەر و ناوەکەی بکەینە بەرھەنگ. ھەم کوردیە ھەم دەتوانێ جێگای خۆی بکاتەوە. زۆر وشەی کوردیش کە ئێستا ھەموومان دەزانین چییە ھەر ئاوا باو بووە. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٦:١٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak و @د. توانا لەگەڵ بەرھەنگ. Gêjełûk ١٢:٣٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو@Calak، ببورن لەبەر خوێندن و شت درەنگتر وەڵامدەدەمەوە لەجاران، بەهەرحاڵ ڕاستدەکەن منیش لە کەسانی بەتەمەنی ئێرەم پرسی وتیان بەرهەنگ لای ئەوان بەکارهاتووە، ئەم ڕەبۆیە بەرهەمی تەعریبە و پێشتر بەکارنەهاتووە لە هەولێر. بەڵام تکادەکەم وشەی بەرهەنگ هاوواتای COPD نەبێت، چونکە ئەم دووانە زۆر نزیکن هەتا لە ڕووی پزیشکیشەوە جیاکردنەوەیان ئاسان نییە. وە وتاری بەرامبەریشیان لە کوردی بە هەڵە کردووە بە emphysema و نازانم چی کاتێکی تر پێویستە چاکی بکەم. Τωαηα (لێدوان) ١٨:٢٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- دیارە کەسێک پێشتر بە بیری داهاتووە، بڕوانە ئێرە، بەڵام نازانم تا چەند وشەکە گشتییە نەک ناوچەیی، جگە لەوەش من ئەو وشەیەم نە بەکارهێناوە و نە بیستووشمە بۆیە هیچ ڕایەکم نییە لەسەری.@CalakΤωαηα (لێدوان) ١٦:١٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- من تازە زانیم ئەمە ڕێک پێی دەڵێن بەرھەنگ. چالاک وتووێژ ٠٧:٤٣، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- سەرەتا “ئاسم” وشەیەکی زۆرەملێیە، چونکە هیچ کوردێکی باشوور ئەو ناوە نازانێ چییە، لە باکوور دەبێ بیگێڕیتەوە لاتینییەکە چونکە ئەوە خوزراوە لە ترکیا؛ لە ڕۆژئاواش ڕەبۆ’کەی عەرەبی باوترە وەک لە باشوور وایە.
- وشەی “بەرهەنگ” بە شێوەی “وەرهەم” بە گۆڕانی پیتەکانی “ب>و” و “ن»م” و سوانی “گ”ش هەیە.
- وشەکە لە “{بەر}: پێش + {هەن}: پێشگرێکی کۆنە بە واتای هەناسە و پێوەند بە هەناسە، کە هەر لەو وشەیە و هەنکەهەنک و چاوگی هەنکیان(هەناسەسواری)دا دەبینرێتەوە + پاشگری ناوساژ “ک” هەروەها دەکرێ گۆڕابێ بۆ “گ” یان وەک مامۆستا مەسعوود دەفەرموێ ئەو “گ”یە وەک لە وشەی تر هەیە، واژەی نوێمان بۆ بساژێنێ”
- تێبینی: ١. بەر لێرە بە واتای ڕێگرە، شتێکی بەری ئەو هەناسەیەی گرتووە.
- ٢. هەن: پێشگرێکە بۆ شیرینیش، مەبەستمان ئەمەیان نییە، لێتان نەئاڵۆسکێ.
- گەر ئەم وشەیەش نەبا، نادروستە ئەو گوتەیە کە وشەمان بۆی نەبوو، دەستەوسان بین و کار نەکەین بۆ داڕشتنی وشەی کوردی؛ زمانە زانستییەکەش خۆی لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، لێکچوونی دەگەڵ شتێک هەیە، ئەو ناوەیان لێ ناوە، ئەمەش هەموو زمانێکی دی پێی دەکرێ، تەنها خوازیار و تاسەدار بین بۆ زمانەکەمان. گوناحە و ستەمە وشەی کوردی بە هەر بیانوویەک وەلانرێ. Ahmed870 (لێدوان) ٠٥:١٣، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)