وتووێژی پۆل:دیپلۆماتە بەریتانییەکان

دوایین لێدوان: ١١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Nskoalj: دیپلۆمات یان دیپلۆماتکار و بۆچی ئەگەر یەکێکیان بێت و یەکێکیان نەبێت؟ حەزدەکەم باسەکە یەکلایی بێتەوە بۆیە چەند کەسێکی شارەزا بانگھێشت دەکەم و چەند کەسێکی تریش بۆ وتووێژ. — ئەم لێدوانە لەلایەن Sakura emad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٣:٤٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

بانگھێشتنامە دەستکاری

@Aza, @Calak @Pirehelokan, @Kushared, @Serchia, @Aram @Tessla 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٤٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: پێم باشە ئەو بەڕێزانەی بانگھێشتت کردوون ڕا و بۆچوونی لەسەر بدەن. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٠١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێموایە دیپلۆماتکار باشترە چونکە میدیاکان زیاتر بەکاری دێنن، لە کاتی بەکارهێنانی لە ناو ڕستەش ڕاستەوخۆ تێدەگەیت کە مەبەست لێی کەسێکە نەوەک وشەی دیپلۆماتی/دیپلۆماسی بە مانا گشتییەکە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دیپلۆماتکار ھەڵەیە، ئەو «-کار»ەی زیادەیە، نایەوێ. «دیپلۆمات» یانی کەسێ کەوا کاری دیپلۆماسییە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٧، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دیپلۆماتکار مەعنای نیە. لە ڕووی مۆرفۆلۆجییەوە ھەڵەیە. دیپلۆماسی (diplomacy) ئیشەکەیە، ئەوەی کە ئەو کارە دەکات پێی دەڵێن دیپلۆمات (diplomat). دیپلۆماتکار وەک ئەوەیە بڵێی پرێزیدنتکار یان ڕێزیدنتکار کە مەعنای نیە، چون ئەیجنتەکە پرێزیدنت و ڕێزیدنتە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕێک پۆلمان ھەیە کە وشەی دیپلۆماتکاریان تیایە. پێویستە چاک بکرێن. وەکوو پۆل:دیپلۆماتکارانی کۆریای باشوور. تکایە بگۆڕدرێ بە دیپلۆماتەکانی کۆریای باشوور. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan دوای یەکلایی بونەوە بە چاوان ئەگۆڕدرێن بۆیە ئەمەم سازکرد تا یەکلایی بینەوە لە ناوەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٨، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
Pirehelokan ئاخر ئەوەی تۆ باسی دەکەیت ئینگلیزییە، (Diplomat - Diplomacy)، ئێمە کە دەمانەوێت بیکەین بە کوردی خۆ ناکرێت بەس وشە ئینگلیزیەکە پیت بە پیتی بکەینە کوردی، بەڵکو بکەر و کارەکەش دەکەین بەشێوەیەکی ڕێزمانی، بۆنموونە (Diplomat ببێتە دیپلۆماتکار چونکە بکەرە) - (Diplomacy ببێتە دیپلۆماسی یان دیپلۆمات چونکە کارەکەیە). Tessla (وتووێژ) ‏١١:١٩، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
بەڕێزم @Sakura emad: ئەمە ڕای کەسی نیە کە لەسەری دەنگ بدرێت یان ڕای بەکارھێنەران داوا بکرێت، ئەمە زمانە. ھیچکەس لەسەر مۆرفۆلۆجیی زمان دەنگدان ناکات. شتی ھەڵە پێویستە بسڕێتەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: ئەییجنت یان ناوی بکەر لە کوردیدا وەھا دروست نابێت کە کار بلکێنیت بە ناوێکەوە. ئەگەر ھەر دەتانەوێت بە زۆر بیلکێنن پێیەوە ئەوە دەبێت بە دیپلۆماسیکار نەک دیپلۆماتکار! دیپلۆمات خۆی ناوی بکەرە. وشەیەکی ئەورووپییە لە کوردیدا خوازراوە گشتی خەڵکیش دەزانێ یانی چی، وەکوو تیرۆریست یان پرێزیدنت. ئایا لە کوردیدا دەکرێت بڵێی تیرۆریستکار یا پرێزیدنتکار؟ نە. ھەڵەیە. ئەوە لە وشەسازیی کوردیدا نیە. ئەو کەسەیش یەکەم جار ئەم وشەیەی دروست کردووە ھیچی لە وشەسازی یان مورفۆلۆجیی زمانی کوردی و زمانە ئەورووپییەکانیش نەزانیوە. ‏٠٥:٣٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: لێرە مەبەستم ئەوە بوو چەن کەسێکی شارەزای زمانەوانی قسەی لەسەر بکەن و یەکلایی بێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وەک ئەمەیە بڵێی فڵانی کۆمونیستکارە لە جیاتی بڵێی کۆمۆنیستە! دەی کۆمونیستکار چەندە ھەڵە و پێکەنینییە، دیپلۆماتکاریش ئەوەندە. باسی میدیاکانی باشووریش مەکەن کە خۆیان کانگای ھەڵەن. ئەوەندەی ئەمانە زەبریان لە زمانی کوردی داوە ھیچ نەیارێک لێی نەداوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٤، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دیپلۆماتە بەریتانییەکان".