وتووێژی داڕێژە:شاعیرانی کورد
شوێنی لەدایکبوون
دەستکاریبناغەی ئەم دەستەبەندییە، شوێنی لەدایکبوونی هۆنراوەنووسانە. بۆ نموونە حەریق زۆرتر بە شاعیرێکی مەهابادی دەناسرێت، بەڵام چونکە لە ناوچەی سلێمانی لەدایکبوە، لە دەستەی هۆنراوەنووسانی باشوور دا دامناوە.Ferhad_y
- دەستتان هەموو لایەکتان خۆش بێت بۆ پڕکردنەوەی قاڵبەکە. ئەوەی تا ئێستا من لێی دڵنیا نیم، شوێنی لەدایکبوونی مەولەوى ـیە کە ئایا ئەکەوێتە ڕۆژهەڵات یان باشووری کوردستانەوە. تکایە کەسێکتان گەر دڵنیان، ئەوە ڕاست بکەنەوە. سوپاس. --Ara Qadir 09:27, 3 tebax 2009 (UTC)
- بەڵێ ئەوەش هەیە. من بەلامەوە گرنگ نییە کە چۆن پۆلێن بکرێن، ئەوەم بەلاوە گرنگە کە قاڵبێکمان هەبێت و شاعیرەکانمانی تیادا پۆلێن کرابێت. تا بەکارهێنەر ئەگەر دەربارەی شاعیرێکی خوێندەوە، شاعیرەکانی تریشی بە ئاسانی بۆ بدۆزرێتەوە. بەڵام لەو لاش کێشەی ئەوەمان ئەبێت ئەگەر شاعیرێک بە چەند زاراوەیەک شیعری هەبێت :) --Ara Qadir 14:48, 4 tebax 2009 (UTC)
پێم باشە ناوەکەشی بگۆڕین بۆ هۆنراوەنووسانی کورد. --Ara Qadir 14:51, 4 tebax 2009 (UTC)
هۆنەر
دەستکاریلەم ڕۆژانەیا لە ڕۆژنامەیەک وشەی هۆنەرم بەرچاو کەوت بەرانبەر وشەی هۆنراوەنووس یان شاعیر، زۆرم بەلاوە جوان بوو. ئایا پێتان چۆنە ئەو وشەیە بەکاربهێنین؟--Ara Qadir ١٢:٢٢, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
ھۆنراوەنووس، ھەڵبەستوان، ھۆنەر، ھەستیار، شاعیر، و ...
دەستکاریمن پێشنیار ئەکەم ناوی ئەم داڕێژەیە بکەین بە شاعیرانی کورد. شاعیر باوترین وشەیە و ھیچ وشەیەک تا ئێستا نەیتوانیوە جێگەی بگرێتەوە. وشەی شیعریش ھەر وەھا. ھیچ یەک لە شاعیرانی کوردیش (تەنانەت ھاوچەرخەکان) بە خۆیانیان نەوتوە ھۆنەر یان ھەڵبەستوان. ھەموو وتوویانە شاعیر. بۆ نموونە: ھێمن، گۆران، عەبدوڵڵا پەشێوە، بەختیار عەلی و .... لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبیشدا ھەر دیسان شیعر و شاعیر و شاعیرانە ھاتووە. ھیچ پێویست نییە ھەموو وشەکان بکرێن بە کوردی. سپاس --Aza ٠٩:٢٠, ١٨ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
ئهحمهدی موفتیزاده
دەستکاریلە ڕاستیدا دەبوایە پێوەری داڕشتنی ئەم خشتەیە، زاراوەی بەکارھاتوو لە زۆربەی ھۆنراوەکانی شاعیر بێ نەوەک شوێنی لەدایک بوونی(ههرچهند: ئەحمەدی موفتی زادە لە ڕێبەندانی ١٣١١ کۆچی ھەتاوی (بەرانبەر بە ١٩٣٣زایینی)، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بە "بنەماڵەی موفتییەکان" لە شاری سنە لەدایکبوو.). ئەحمەدی موفتیزادە چەند دەفتەر ھۆنراوەی ھەیە کە زۆربەیان دەچنە بازنەی ھۆنراوەی ئەخلاقی و بێجگە چەند ھۆنراوەی نەبێ، سەرجەم ھۆنراوەکانی بە زاراوەی ناوەندییە. ئەگەر دەرفەتم بۆ بڕەخسێ لە بەشی ژیانی ئەدەبی ئەحمەدی موفتیزادە زۆرتر لە سەر ئەم بابەتە دەچم.Aminijian (لێدوان) ٢٠:٢٠, ١٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
- دەست خۆش بۆ پەرەپێدانی ، بۆ ێەو داڕێژەیەش شێوازی زانستییانه نییه بۆ وێنه ئەو شاعیرە ھیوا قادر لەدایکبووی ١٩٦٤ لانی کەم دەژی کەچی لەداڕێژەکه له پێش مەحوی دانراوه که قەرنێکه ئەم دنیایەی جێهێشتووه بەرحاڵ بێسەربووبەریان پێدیارە وەک ێەوەی تۆ پێشنیاز دەکەم زاراوەکان لەیەکدی کرێنەوە >> kushared (لێدوان) ٢٠:٣٥, ١٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
نێوانویکی
دەستکارینێوانویکی لەمە باشتر دەبێت؟ en:Template:Kurdish literature --◂ برووسک وتووێژ▸ ١٥:٣٤، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
- پێشتر ئەمە دیبوو و ھەر وەکی دەزانی دەبێتە وێژەی کوردی بەڵام ھەر وەکی وتت لەمە باشتر نییە.--چالاک وتووێژ ١٧:٣٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
دەستکاری
دەستکاریبۆچی ناتوانم دەستکاریی ئەم داڕێژەیە بکەم؟ لە سەر پیتی د کرتە دەکەم، بەس ناتوانم چاکسازیی تێدا بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٢:٣٠، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)
جیاکردنەوەی شیعری کلاسیک و نوێ
دەستکاریئەم داڕێژەیە خەریکە زۆر گەورە ئەبێتەوە و ھۆکاریشی شاعیرە نوێکانن. مەگەر جیایان بکەینەوە.--ئاسۆ (لێدوان) ١٦:٥٣، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)