وارنەر برۆس ھۆم ڤیدیۆ

وارنەر برۆس ھۆم ڤیدیۆ یان وارنەر برۆس ھۆم ڤیدیۆ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Warner Bros. Home Video) لە ساڵی ١٩٧٨ بە ناوی وارنەر ھۆم ڤیدیۆ (بۆ وارنەر میدیا) دامەزراوە. کۆمپانیاکە لە ئەمریکا بە بیست فیلم لەسەر ڤیدیۆکاسێتی Betamax و VHS لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ دەستیپێکرد. دواتر کۆمپانیاکە ھێڵەکەی فراوانتر کرد و ناونیشانی زیادەی لەخۆگرت بە درێژایی ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠.[١]

مێژوو دەستکاری

کۆمپانیاکە لە ئەمریکا بە بیست فیلم لەسەر ڤیدیۆکاسێتی Betamax و VHS لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ دەستیپێکرد، دواتر کۆمپانیاکە ھێڵەکەی فراوانتر کرد و ناونیشانی زیادەی لەخۆگرت بە درێژایی ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠. وارنەر برۆس دەستی کرد بە لقکردن لە بازاڕی ڤیدیۆدیسکدا، مۆڵەتی ناونیشانەکانی بە فۆرماتەکانی ڤیدیۆدیسکی MCA DiscoVision و SelectaVisionی RCAدا، ئەمەش ڕێگەی بە ھەردوو کۆمپانیاکەدا فیلمەکان لە ژێر ناوی خۆیاندا بخەنە بازاڕەوە و دابەشی بکەن.[٢] تا ساڵی ١٩٨٥، وارنەر خەریکی بڵاوکردنەوەی ماددە لە ژێر ناوی خۆیان بوو بە ھەردوو فۆرماتەکە. ناونیشانەکانی فیلمی وارنەر ھۆم ڤیدیۆ لەلایەن کۆمپانیای ڕۆدشۆ ھۆم ڤیدیۆوە لە سەرانسەری جیھاندا دابەشکراون و بەرھەمدەھێنرێن، جگە لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەھۆی فیلمەکانی ھاوتا فیلمەکەی کە لەلایەن ڤیلەج ڕۆدشۆوە بڵاوکراونەتەوە.[٣] ھەروەھا وارنەر تاقیکردنەوەی لەسەر بازاڕی "تەنھا بە کرێ" بۆ ڤیدیۆکان کرد، شێوازێک کە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم بەکارھێنرا بۆ یەکەم بڵاوکردنەوەی فیلمی جەنگی ئەستێرەکان لە ساڵی ١٩٨٢. لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیای وارنەر ھۆم ڤیدیۆ کۆکردنەوەی ئەرشیفی وارنەری ناساند، کە ڕێگە بە خەڵک دەدات دی ڤی دی دروستکراوی تایبەت بە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییە دەگمەنەکان لە کتێبخانەکانی وارنەر و تۆرنەر داوا بکەن.[٤] فیلمەکان بە شێوەی دابەزاندنی دیجیتاڵیش بەردەستن. دەتوانرێت دیڤیدی و دابەزاندنی وارنەر ئەرشیف بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی وارنەر، لە ماڵپەڕی ئەمازۆن یان دیڤیدییەکانی سەر بە کۆمپانیای تەرنەر کلاسیک مووڤیزی بێ سنوور داوا بکرێت. لە ١٤ی ١ی ٢٠٢٠، کۆمپانیای یونێڤێرساڵ و وارنەر برۆس ھۆم ئینتەرتەینمەنت ڕایانگەیاند کە ھاوبەشی دەکەن لە کارێکی ھاوبەشی فرەنەتەوەیی بۆ ماوەی ١٠ ساڵە، کە کارە فیزیکییەکانیان لە ئەمریکای باکوور تێکەڵ دەکەن. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆمیسیۆنی ئەورووپا یەکگرتنەکەی پەسەند کرد. دواتر کۆمپانیاکە ناوی لێنرا Studio Distribution Services, LCC.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری