نەمسا لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٢٠ کە بەھۆی بوونی لە ھاوپەیمانی ھێزەناوەندییەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا بەشداری سەرجەم خولەکانی دیکەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، وەرزشوانانی نەمسا بەشێوەیکی گشتی خاوەنی ٣٤٥ مەدالیای ئۆڵۆمپیادە کە ٩١ مەدلیایان زێڕە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نەمسا لە ساڵی ١٩٠٨ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩١٢ بەفەرمی ناسێنرا.

سەرچاوەکان دەستکاری