نەزیر عومەر

(لە نەزیز عومەرەوە ڕەوانە کراوە)


نەزیر عومەر عەلی ناسراو بە ئارام (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە سمێڵ - مردووی ٢٥ ھەتا ٢٨ی تەممووزی ١٩٩٣) چالاکێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کورد بوو کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ڕفێندراو و کوژراو. کوژرانی نەزیر عومەر بە دوای تیرۆرەکانی گوماناویی دیکە لە شاری دھۆک بوو و بەر لە ئەو ڕووداوە، لانیکەم ڕەئووف ئاکرەیی، لازار میخۆ حەننا، فرانسیس یووسف تۆما و قەیس محەممەد ئەحمەد کوژرابوون. تا بە ئێستاکە بکوژی ھیچ کامیان نەناسراوەتەوە.[١]

نەزیز عومەر

مەرگ٢٥ ھەتا ٢٨ی تەمممووزی ١٩٩٣
ھۆکاری مەرگکوشتن
نەتەوەکورد
پیشەچالاکوانی شۆڕشگێری کۆمۆنیست، ئەندازیاری کشتوکاڵ

ژیان دەستکاری

نەزیر عومەر لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری سمێڵ لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە دایک بوو. بەدوای تەواوکردنی پەروەردەیی گشتی چوو بۆ زانکۆی مووسڵ و لە کۆلێژی کشتۆکاڵ لە ساڵی ١٩٩٠ بڕوانامەی وەرگرت.[٢]

لە ساڵی ١٩٨٨ لەو کاتە کە خوێندکاری زانکۆی مووسڵ بوو دەستی کرد بە چالاکیی سیاسی و لەگەڵ چەند ھەڤالێکی تریدا مەکۆیەکیان بە ناوی ھاوکاریی کرێکاران (التضامن العمال) دامەزراند و دەستیان کرد بە چالاکیی سیاسی دژ بە ڕەژیمی بەعس.[٢]

نەزیر عومەر لە ساڵی ١٩٨٩ لە گەڵ رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیست و وەکوو ئەندامی ئەم ڕێکخراوە لە بادینان و مووسڵ چالاک بوو. کاتێک کە یەکێتی بێکاران دامەزرا، نەزیر عومەریش بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ئەم یەکێتی و بەتایبەت لە ناوچەی بادینان لەپێناوی سەراسەری کردنی خەبات دەکرد.[٢]

زیندان و لێپرسی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩١ بنکەی ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست لەشاری زاخۆ داخراو و نەزیر عومەریش بە ماوەی یەک ڕۆژ دەستبەسەر کراو.[٢] لە ڕۆژی ٥ی ئابی ١٩٩١ لە لایەن بەرەی کوردستانیی شاری سمێڵ پێ ڕادەگەیێندرێت کە دەبێت دەست لە چالاکیی کۆمۆنیستی و کرێکاری بکیشێت.[٣] لە ڕۆژی ٨ی ئازاری ١٩٩٣ لە لایەن بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری سمێڵ بانگ دەکرێت و بەڕیوەبەری ئاسایش بە ناوی سەربەست باپیر لێپپرسی لێ دەکات.[٣] دیسانەوە لە ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ئەو ساڵە لەلایەن ئاسایشی سمێڵ بانگ دەکرێت و جێگری ئاسایش بە ناوی عەبدوسەتتار حەسەن لێپرسی لی دەکات و وەستۆ لێ دەگریتەوە کە لە چالاکیی سیاسی و کۆمۆنیستی واز بھینێت.[٣]

ھەڕەشە بە تیرۆر دەستکاری

چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن چەند جار ھەڕەشە بە گیانی نەزیر عومەر کراوە و کاسانێکی چەکدار چوونەتەوە سەر ماڵەکەی بۆ تیرۆرکردنی. لە دوایین جاریش کەسێک لە ئەندامانی ئاسایش بە ناوی فەرەج جوندی کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ھەڕەشەی کوشتنی کردووەتەوە.[٣]

کوشتن دەستکاری

نەزیر عومەر لە ڕۆژی ٢٥ی تەمممووزی ١٩٩٣ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ڕفێندراو. لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ئەو ساڵە تەرمەکەی دۆزراو کە سوتێندراوبوو. بکۆژەکەی نەزیر عومەر قەد دەستگیر نەکراو.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری