نەتەوەکان بۆچی ئەکەون (کتێب)

نەتەوەکان بۆچی ئەکەون: سەرچاوەکانی دەسەڵات، خۆشگوزەرانی و فەقیری کتێبێکی ئابوریە و نوسراوە لەلایەن ئابوریناسی تورک-ئەمریکی دارۆن عەجەمئۆغڵو لە پەیمانگای ماساچوسیتس بۆ تەکنۆلۆجیا، زانای سیاسی جەیمس ڕۆبینسن لە زانکۆی ھارڤارد. کتێبەکە وردەکاری جێبەجێکردنی ئەم بابەتانە لەخۆ ئەگرێ: ئابووری دامەزراوەیی، ئابووری گەشەکردن و مێژووی ئابوری بۆ وەڵامدانەوەی ئەوەی کە بۆچی نەتەوە جیاوازەکان سەرناکەون، لە کاتێکدا ھەندێکیان سەرکەوتوو ئەبن لەوەی ھێز و سەرمایە کۆ بکەنەوە و ئەوانی تر سەرناکەون.

Why Nations Fail: The Origins of Power, Prosperity, and Poverty نەتەوەکان بۆچی ئەکەون: سەرچاوەکانی دەسەڵات، خۆشگوزەرانی و فەقیری
نووسەراندارن عەجەمئۆغڵو و جەیمس ڕۆبینسن
وڵاتئەمریکا، تورکیا
زمانئینگلیزی
بابەتڕامیاری بەراوردکراو
چەشنناخەیاڵی
بڵاوکەرەوەکراون پەبڵیشەر
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
March 20, 2012
جۆری کتێببەرگڕەق, دەنگەکتێب، ئەمازۆن کیندڵ
لاپەڕەکان٥٤٦
ژپنک (ISBN)0307719219
OCLC٧٢٩٠٦٥٠٠١

ئەم کتێبە دەرئەنجامی کۆکردنەوەی لێکۆڵینەوەی چەندین ساڵەی دارۆن ئاسیمۆغلو لەسەر تیۆری گەشەی ئابووری و جەیمس ڕۆبنسن لەسەر ئابووری ئەفریقا و ئەمریکای لاتین، هەروەها لێکۆڵینەوەی زۆر نووسەری دیکە. لێکدانەوەیەک بۆ مێژووی وڵاتانی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، چ لەناوچوون و چ مۆدێرن، لە ڕوانگەی قوتابخانەیەکی دامەزراوەیی نوێوە. بیرۆکەی ناوەندی زۆرێک لە بەرهەمەکانی نووسەران ڕۆڵی دیاریکەری دامەزراوەکانە لە گەیشتن بە ئاستێکی بەرزی خۆشگوزەرانی لەلایەن وڵاتانەوە. کتێبێکی پێشووتری نووسەران بە ناوی (سەرچاوە ئابوورییەکانی دیکتاتۆری و دیموکراسی) تەرخانکراوە بۆ هەمان شت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر نموونەی مێژوویی جۆراوجۆری تێدا نەبووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکی ئینگلیزی، هەمان وتار. دواسەردان ٩-١٠-٢٠١٨