نیکۆلاس سۆندەرسن (بە ئینگلیزی: Nicolas Saunderson) (٢٠ی کانوونی دوەم ١٦٨٢ - ١٩ی نیسانی ١٧٣٩)[١][٢] بیرکاریزان و زانایەکی ئینگلیزی نابینا بوو. بەپێی یەکێک لە بیردۆزە مێژووییەکانی ئامار، دەکرێ ئەو کۆنترین دۆزەرەوە بیردۆزی "باییزی" بووبێت. ناونیشانی پرۆفیسۆری لۆکازی ھەبووە لە زانکۆی کامبریج کە خەڵکانی وەک ئیسحاق نیوتن، چارڵز بابج و ھۆکینگ ھەڵگری بوون.

نیکۆلاس سۆندەرسن
لێدوان=
لەدایکبوون٢٠ی کانوونی دووەمی ١٦٨٢
تێرڵستۆون، یۆرکشە، ئینگلتەرا
مردن١٩ی نیسانی ١٧٣٩(١٧٣٩-٠٤-١٩) (٥٧ ساڵ ژیاوە)
کامبریدج، ئینگلتەرا
نەتەوەشانشینی یەکگرتوو

سۆندەرسن لای وابوە کە نابینایی ئەو لە بیرکاریدا بەقازانجی ئەوە: "ئەو هێڵکاریانەی تەنها بۆ مەبەستی یارمەتیدانی خەیاڵ کێشرابن، زۆرجار ئەبنە ئامرازی بەلاڕێدابردنی بڕیاردان."[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Nicholas Saunderson - Biography". Maths History (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-10.
  2. ^ ئ ا "Nicholas Saunderson FRS - Scientists with disabilities | Royal Society". royalsociety.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-10.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری