نیشانەکانی ڕۆژی دوایی و ڕووداوەکانی پێش ھاتنی

کتێبی (نیشانەکانی ڕۆژی دوایی و ڕووداوەکانی پێش ھاتنی) ئەم کتێبە باس لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی و ڕووداوەکانی پێش ھاتنی دەکات ئەم کتێبە تەنھا لە قوڕئان و فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ) وەرگیراوە و باس لەو ڕووداوانەش دەکات کە، کتێبێکی پوخت و تەواو لەسەر گرنگی ڕۆژی دوایییە ئەم کتێبە تەنھا واتا و ڕاڤەی قورئان و فەرموودەکانی کۆنەکردووەتەوە دەربارەی ڕۆژی دوایی، بەڵکو لێکدانەوەی زانستی و بۆچوونی زانایان، نوسەر خۆی کتێبەکەی زۆر دەوڵەمەند کردووە و ڕادەی تێگەیشتنی لە ئایەت و فەرموودەکان ئاسانتر کردووە.

وێنەی کتێب لە نووسینی مامۆستا ھاوڕێ
وێنەی کتێب لە نووسینی مامۆستا ھاوڕێ محەممەد

نووسینی مامۆستا ھاوڕێ محەممەد ناسراو بە مامۆستا ھاوڕێ قیامەت، لەم کتێبەدا ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر ھەموو ئەونیشانانەی کە پێشتر ڕوویانداوە ھاتوونەتەدی و باسی ھەموو ئەو نیشانانە دەکات کە ھەتا ئێستا بەرجەستن و دەبینرێن و باسێکی تەواوی نیشانە گەورەکان و ھاتنی دەجال و محەممەدی مەھدی و ھاتنە خوارەوەی عیسای کوڕی مریەم درودی خوای لەسەر بێت دەکات.

بەشەکانی کتێب دەستکاری

نووسەر کتێبەکەی کردووەتە سێ بەشەوە، بەشێک بۆ ئەو نیشانانەی ڕوویانداوە، بەشێک بۆ ئەو نیشانانەی ئێستە ڕوودەدەن و ھەستی پێ دەکەین، کۆتا بەشیش کە زۆرترین پەڕەی کتێبەکەی گرتووەتەوە نیشانە گەورەکانن کە لەمەو پاش دەردەکەون

ئەو نیشانانەی کە تا ئێستا ڕوودەدەن و بەردەوامن لە ڕودان

  • یەکەم: نەمانی دەست پاکی و ئەمانەت.
  • دووەم: کەسانی بێ نرخ کاروباری مسوڵمانان بەڕێوەدەبەن
  • سێیەم: کەمبوونی زانست و زۆربونی نەزانین (کەمەبەست لێی زانستی شەرعییە)
  • جوارم: پەیدابوونی ڕووت و زۆربونی زیناکردن.
  • پێنجەم: خواردنەوەی مەی بە حەڵاڵ دەزانن.
  • شەشەم: زۆربونی ئامێری مۆسیقا و گۆرانیبێژان.
  • حەوتەم: زۆربونی ژنی گۆرانیبێژ.
  • ھەشتەم: زۆربوون و بڵاوبوونەوەی سوخۆری و کەمبوونەوەی پارەی حەڵاڵ.
  • نۆیەم: گرنگی دان بە ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان.[١]
  • دەیەم: زۆربوونی کوشتن و کوشتار.
  • یازدەیەم: بەرزکردنەوەی بیناو خانووبەرە.
  • دوازدەیەم: لێکنزیکبوونەوەی کات و لێک نزیکبوونەوەی بازاڕەکان.[٢]

ئەو نیشانانەی کە لەمەوپاش دەردەکەون

واتە نیشانە گەورەکان: ڕیزبەندکردنی نیشانە گەورەکان بەتەواوی دیارنییە کامەیان بەدوای ئەوی تردا دێت بەڵام بە وردبونەوە لەچەند فەرموودەیەک دەتوانرێت ئەوڕیزبەندییەبکرێت…

  • یەکەم؛ دەرکەوتنی محمدی مەھدی
  • دووەم؛ دەرکەوتنی مەسیحی دەجاڵ
  • سێیەم؛ دابەزینی عیسای کوڕی مریەم صەلات و سەلامی خوای لەسەر بێت.
  • چوارەم: ھاتنی یاجوج و ماجوج
  • پێنجەم: ھاتنی دەسەڵاتدارێک بەناوی (القحطانی)
  • شەشەم: ھاتنی دووکەڵێکی گەورە (الدخان)
  • حەوتەم: ھەڵھاتنی خۆر لە ڕۆژاوا و داخستنی دەرگای تەوبەکردن.
  • ھەشتەم: دەرچونی ئاژەڵێک بەناوی دابە کە کافر و مسوڵمان لەسەر زەوی دیاری دەکات.
  • نۆیەم: ھەڵکردنی بایەک ڕوحی ھەرچی ئیماندارە دەکێشێت ئەگەر بەقەد مسقاڵە زەڕەیەک ئیمان لەدڵی ھەبێت.
  • دەیەم: ڕوودانی سێ ڕووچونی گەورە.
  • یازدەیەم: دروستبوونی ئاگرێک و ڕاپێچکردنی خەڵک.

ھاتنی ڕۆژی قیامەت نزیکە دەستکاری

لە قورئانی پیرۆزدا خودای گەورە ڕۆژی قیامەت ئەوەندە نزیک دەکاتەوە کە بەشێوەی ڕابردوو باسی لێوە دەکات، ھەروەک ھەستابێت و ڕوویدابێت خودای گەورە دەفەرموێت:(﴿أَتی أَمرُ اللَّھِ فَلا تَستَعجِلوھُ﴾ [[[نەحل|النحل]]: ١] واتە:(فەرمانی خوا دەرچوو بەھەستانی ئەو ڕۆژە ئیتر ئێوە پەلەی لێ مەکەن)

و ھەر لەبەرنزیکی ئەو ڕۆژە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت :ھەردوو پەنجەی ناوەڕاست و شایەتومانی پێکەوە جووت دەکرد و دەیفەرموو (من و قیامەت ئاوا پێکەوە نێردراوین)

سەرچاوکان دەستکاری

  1. ^ ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان: واتا خەلک تەنها بۆ ناو و ناوبانگ مزگەوت دروست دەکات و دەیرازینیتەوە
  2. ^ ١. نزیک بوونەوەی کات واتا (ساڵ وەک مانگ و مانگ وەک هەفتەو هەفتە وەک ڕۆژ) ٢. نزیکبونەوەی بازاڕ(بریتییە لە بازاڕی نێوان وڵاتەکان ئێستا بەشێوەی ئۆنلاین دەتوانی هەر شتێکت دەوێت لە هەر وڵاتێک بیکڕی و کاریگەربوونی بازاڕی وەڵاتێک بەسەر وڵاتێکی تردا)
  • کتێبی (نیشانەکانی ڕۆژی دواییی و ڕووداوەکانی پێش ھاتنی)، تێیدا بەکوردی باسکراوە لە نووسینی مامۆستا ھاوڕێ

[١][٢]

  1. ^ "بچۆ نێو فەیسبووک". Facebook. Retrieved 2023-05-22.
  2. ^ "بچۆ نێو فەیسبووک". Facebook. Retrieved 2023-05-22.