نیشانی ھەرێمی کوردستان

نیشانی ھەرێمی کوردستان ھەڵۆیەکە کە خۆرێکی لەسەر باڵەکانی ڕاگرتووە و لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە بەکاردەبردرێت.[١] خۆرەکە لە سێ ڕەنگی سوور، زەرد و سەوز پێکھاتووە کە نیشاندەری ئاڵای کوردستانە لەسەر نیشانێکی قیبلەنما.

نیشانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
پەسەندکردن١٩٩٢
بەکارھێنانھەرێمی کوردستان

ژمارەی چوار لە نیشانەکەدا لەبەرچاوە: ٤ پەڕی باڵ، ٤ پەڕی کلک، ٤ ھێڵی قیبلەنمای سوور و ٤ ھێڵی قیبلەنمای سەوز. ئەمە ھێمای کوردستانی گەورەیە کە لە نێوان ٤ وڵاتان (تورکیا، عێراق، ئێران و سووریا) دابەشکراوە و ھەروەھا ھەرێمی کوردستانیش لە چوار پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە پێکھاتووە.[ژێدەر پێویستە]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Frontpage». gov.krd. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری