نۆستالژیا یان نۆستالجیا (بە ئینگلیزی: nostalgia) وشەیەکی یۆنانی کۆنە و ئاماژە دەکات بۆ ئەو ئازار و ناخۆشییانە کە نەخۆش تووشی دەبێت بەھۆی سۆزی گەڕانەوەی بۆ ژینگەکەی خۆی و ترس لەوەی نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی شوێن و ژینگە بنەڕەتییەکەی، ئەم زاراوەیە بە مانا مەجازییەکەی، واتە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو یان سۆز بۆ ڕابردوو، بۆ شوێنی یەکەم. زەمەنی نۆستالژیا پەیوەستە بە زەمەنی ڕابردوو، گوتاری نۆستالژیا گوتارێکی ڕابردووخوازە، کەسێکی نۆستالژیا دەخوازێ بوونی خۆی لە ڕابردوودا پایەدار بکات، بەو پێیەی ڕابردوو ھەمیشە سەردەمی شکۆ و سەروەرییە، چونکە لە ئێستادا ئەو شکۆ و ڕەسەنێتییە بوونی نەماوە.

وشەکە دەستکاری

وشەی نۆستالژیا پێکھاتووە لە دوو وشەی یۆنانی: nostosبە واتای «گەڕانەوە» و algia بە واتای «ئێش/ئازار».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Online etymology dictionary".
  • فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی-نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد