نوێژەبارانە

پەرستشێکی مسوڵمانانە، بۆ داواکردنی باراندنی بارانە لە پەروەردگار
(لە نوێژە بارانەەوە ڕەوانە کراوە)

نوێژە بارانە (بە عەرەبی: صلاة الإستسقاء) یەکێکە لە نوێژە سوننەتەکان، کە لەکاتی نەبارینی باران بە دوو ڕکات نوێژ لەدەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت. سوننەتە پیاو و ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن، و سوننەتە ئاژەڵان ببرێنە دەرەوە بۆ شوێنێک نزیک موسەلا. دوای تەواوبوونی نوێژ، ئیمام وتارێک بۆ خەڵکی دەدات کە تێیدا داوایان لێ دەکات بگەڕێنەوە لای خوای گەورە و تەوبە بکەن، و لەو ڕۆژەدا یارمەتی ھەژاران بدەن. پێویستە خەڵک لەو ڕۆژەدا خەریکی یادی خوا، نوێژ و چاکەکاری بن، و سوننەتە لەکاتی نوێژدا جلەکانیان ھەڵبگێڕنەوە. ئەگەر کەسێکی چاک و خێرۆمەند ھەبوو، واباشە داوای دوعای لێ بکرێت.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «كيفية صلاة الاستسقاء وشروطها وثوابها كما جاءت عن النبى والصحابة». اليوم السابع. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «كيفية صلاة الاستسقاء». موضوع (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «صلاة الاستسقاء.. كيفيتها.. وقتها - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.