نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە ژێر دروشمی «کار دەکات بۆ گەشەسەندنی مافەکانی مرۆڤ ھەموو رۆژێک بۆ ھەموو عیراقییەک» کارەکانی ڕێک خستووە.[١]

بەپێی ماندێتی مافەکانی مرۆڤ و بڕیاری ژمارە (٢٤٢١) ی ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٤ حوزەیرانی ٢٠١٨ دا پێک ھێنراوە. لە بڕگەی (٢/ د) ی ئەم بڕیارەدا ھاتووە کە دەبێت نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ھاریکاریی عێراق کار بکات بۆ «براودان بە لێپێچینەوە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چاکسازی دادوەری و یاسایی لە پێناو سەروەری یاسادا لە عێراق»، لەگەڵ ھاوکاریکردنی تیمی لێکۆڵینەوەی دامەزراو بەپێی بڕیاری ٢٣٧٩ (٢٠١٧).

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێیەکان و دەزگا نیشتیمانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بە بێلایەنانە کار دەکات بۆ برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لەسەرانسەری عێراقدا.

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق نوێنەرایەتیی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانیش دەکات لە عێراقدا، لە نزیکەوەش کار لەگەڵ ئاژانس و بەرنامەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ ھەموو عیراقییەک.[٢]

کار و چالاکییەکان دەستکاری

لەو ئەرکانەی کە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ کاری لەسەر دەکات:

  • دادپەروەری و لێپێچینەوە
  • مافی ژنان
  • ئازادیی ڕا دەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانە
  • مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
  • بنیادنانی تواناکان
  • بەشداری پێکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی

بنیاتنانی تواناکان و برەودان و بەھێزکردنی تواناکانی بەرپرسانی حکومی و دەزگا نیشتیمانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر بنەما و میکانیزمەکانی مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتوەکان و ھەروەھا پابەندییەکانی عێراق لەبوارەکانی مافی مرۆڤدا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.[٣]

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کاری چاودێریکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و پشتڕاستکرنەوەی پیشێلکارییە بانگەشە بۆکراوەکان بەبێ گوێدانە ئەوەی کە لە کوێ و لەلایەن کێوە ئەنجامدراون لە ئەستۆگرتووە.[١]

ساڵانە لە ڕێگەی ھەڵسەنگاندەکانیانەوە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، لە بوارە جیاجیاکانی وەکو مافەکانی منداڵ، ڕەگەزپەرستی، ئازادیی، مافەکانی ژنان، و ھیتر بڵاو دەکەنەوە.[٤][٥] لە کاتی شەڕەکانی داعشدا ڕاپۆتی تایبەتی لەسەر دەستدرێژی سەر خەڵکی بێتاوان و پێشمەرگەکان بڵاوکردەوە.[٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "مافەکانی مرۆڤ". United Nation. {{cite web}}: |first= missing |last= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "UNAMI".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "United Nations Iraq - United Nations Iraq". uniraq.com. Retrieved 2021-05-02. ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ IQ US embassy. "IRAQ ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ لە عێراق 2018 پوختەی کارگێڕی". راپۆرتی مافی مرۆڤ لە وڵاتان بۆ 2018. ٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ راپۆرتەکانی مافی مرۆڤ. "راپۆرتەکانی مافی مرۆڤ".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ. "برەودان بە ڕێزگرتن و پاراستنی مافی ئەو قوربانیانەی کە گیراون و دووچاری توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە لەلایەن داعشەوە/ یان لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی داعش لە عیراق".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.