نووری شاھین
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
نووری شاھین (لە ٥ی ئابی ١٩٨٨ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە) بەڕێوەبەری تۆپی پێ و یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێیە. لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە ئەکادیمیای وەرزشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کردووە. لە ٦ی ئابی ٢٠٠٥ ڕیکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکرد بەوەی بووە لاوترین (کەمتەمەنترین)یاریزان لە خولی بۆندسلیگادا یاری بکات لە یاری بەرامبەر وۆڵفسبۆرگ. سێ مانگ دواتر لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بووە کەمتەمەنترین یاریزان کە لە خولی ئەڵمانییدا گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر یانەی نورێمبێرگ.
کاروانی وەرزشی
دەستکاریکاروانی نێودەوڵەتی نوری شاھین لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان دەستی پێکرد کاتێک تەنیا ١٦ ساڵی تەمەن بوو لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی ئەورووپای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان. لەو پاڵەوانییەتییەدا یەکێک بوو لە یاریزانە باشەکان و دووەم گۆڵکەر بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥یشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی تورکیا یەکەم یاری نێودەوڵەتیی خۆی کرد بەرامبەر ئەڵمانیا و بووە لاوترین یاریزانیش لە مێژووی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا کە گۆڵ بکات. لە وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ بوروسیا دۆرتمۆند بەخواستن نووری شاھینی وێدایە یانەی فیێنۆردی ھۆڵەندی و ساڵێک دواتر گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە … لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند بەشداری لە ١٣٥ یاریی دا کردووە و ١٣ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون، لەوەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدرید و تا ئێستاش بەردەوامە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی
دەستکەوتەکان
دەستکاریبروسیا درۆتمۆندی ئەلمانی
دەستکاری- خولی ئەڵمانی ناسراو بە بۆنیسلیگا وەرزی ٢٠١٠ – ٢٠١٢
ڕیال مەدریدی ئیسپانی
دەستکاری- خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ – ٢٠١٢
ھەڵبژاردەی توورکیا
دەستکاری- جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار تەمەن ١٧ ساڵی لە ساڵی ٢٠٠٥.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی یاریگا
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی تورکیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نووری شاھین تێدایە. |