نورجان بەیسال
نورجان بەیسال (١٩٧٥) ڕۆژنامەنووسێکی کوردە و خەڵکی تورکیایە و نیشتەجێی شاری لە دیاربەکرە . [١] لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە کە ڕێکخراوێکی ناحکومی مافی مرۆڤی ئێرلەندییە، وەک براوەی وەرگری خەڵاتی جیھانی بۆ بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە ژیانیان لە مەترسیدایە دەستنیشانکرا.
نورجان بەیسال | |
---|---|
نەتەوە | کوردی باکووری کوردستان |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
ناسراوە بە | نووسینی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا |
خوێندن
دەستکاریبەیسال لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی و بڕوانامەی ماستەری لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی بیلکەنت وەرگرتووە. [٢]
ژیان
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٠ بەیسال خەڵاتی دامەزراوەی ڕێکخراوی لوتکەی جیھانی ژنان (WWSF) لەبواری داھێنەری ژنان لە ژیانی گوندنشینەکاندا بەدەستھێنا. خەڵاتەکەی وەرگرت بەھۆی دامەزراندنی 'پرۆگرامی بژێوی گوندنشینی دامەزراوەی ئۆزیگین'ی وەرگرت، کە ھەوڵی بەھێزکردنی ژنانی ناوچەی دیاربەکر دەدا. [٣] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢دا، بەیسال خەڵاتی 'گۆڕانکارانی تورکیا'ی وەرگرتووە بەھۆی کارەکانی لەسەر گەشەپێدانی گوندەکان. [٤]
بەیسال دامەزرێنەری دامەزراوەی دیاربەکر بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی (DISA)یە. [٥] بەیسەڵ بە وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە لایەن بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە، ساتێکی گرنگی لە منداڵیدا وەسف کرد کاتێک شایەتحاڵی ھێرشی سەربازی تورکیا بوو ھەر کاروانێکی شیوەنگێڕان بۆ چالاکوانی مافی کورد و بەرپرسی لقی دیاربەکر لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا, ڤێدات ئایدن کە ئەشکەنجە درا و کوژرا لە ساڵی ١٩٩١. [٦] خەڵاتەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ لە قەڵای دبلن لەلایەن کەیت گیلمۆر جێگری کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەشکرا. [٧]
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨، بەیسال لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ماڵەکەی خۆی لە دیاربەکر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا دەستبەسەر کرا. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو تویتانەی بوو کە ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا گرت لە عەفرینی سوریا. [٨] ئەو بە ڕۆژنامەی جۆرناڵی وتووە، ئێوارەیەک ھێزە ئەمنییەکانی ھەڵگری کلاشینکۆف ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەڵێت “سەرەتا پێمان وابوو بوومەلەرزەیە. ھەوڵیان دەدا دەرگاکەمان تێکبشکێنن”. [٩] لە مانگی شوباتدا لە وتارێکدا کە نووسیویەتی، لە دۆسیەیەکی جیادا بە 'سوکایەتی بە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا' تاوانبار کرا. ھەرچەندە سزای دە مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بەرگریکارانی ھێڵی پێشەوە، 'بە مەرجێک ئازادکرا کە لە ماوەی پێنج ساڵدا تاوانەکە دووبارە نەکاتەوە'. [١٠]
بەیسال لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا کاری کردووە و تا ئێستا چوار کتێبی بە زمانی تورکی لەگەڵ بڵاوکەرەوەی ئیلێتیشیم چاپ کردووە. ھەروەھا ڕۆژنامەنوسی ماڵپەڕی ھەواڵی تورکیا ئەھڤاڵە. [١١] نووسینەکانی ھەروەھا لەلایەن T24 و OpenDemocracy بڵاوکراوەتەوە، و ڕاوێژکاری دامەزراوەی ھاینریچ بۆڵە . [١٢]
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا، بەیسال بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیرکرا بەھۆی بەژداری لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (DTK) لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداریی، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ئازادکرا [١٣] [١٤] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا و لەکاتێکدا لە دەرەوەی تورکیا بوو، بە ھۆی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا کە ڕەخنەی لە ھێرشی سەربازیی تورکیا لە سوریا گرتبوو، ٣٠-٤٠ پۆلیسی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی. [١٥]
لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی ڕووماڵکردنی پەتای کۆڤید-١٩ لە تورکیا دەستگیرکرا، ھێنرایە بەردەم دادوەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا، بەڵام تۆمەتبار نەکرا. [١٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Nurcan Baysal». Front Line Defenders (بە ئینگلیزی). ١ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Nurcan Baysal». Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Nurcan BAYSAL». womensection.woman.ch. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Turkey's Changemakers: Making change in Turkey's rural development». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Nurcan Baysal». Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kurdish journalist Nurcan Baysal wins international rights prize | Ahval». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-05-20 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «Denis O'Brien hails human rights defenders in speech to charity». The Irish Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-05-20 ھێنراوە.
- ^ «Activist Detained in Turkey for Tweets». Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 2018-01-22. لە 2018-05-20 ھێنراوە.
- ^ Brennan، Cianan. «'We thought it was an earthquake; it was men with kalashnikovs at the door' - the woman documenting human rights abuses in Turkey». TheJournal.ie (بە ئینگلیزی). لە 2018-05-20 ھێنراوە.
- ^ «Profile: Nurcan Baysal». Frontline Defenders. 2018. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Nurcan Baysal | Ahval». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Nurcan Baysal». Heinrich-Böll-Stiftung Türkei (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ TurkeyPurge. «Police briefly detain Kurdish journalist Baysal on accusations of terrorism | Turkey Purge» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «'How Hard It is to Write the Truth'». Bianet. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Turkish police raids activist and journalist Nurcan Baysal's home in Diyarbakır». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «There's no trust of this government - Nurcan Baysal». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.