ناو کنیاو پاو کچە چالاکوانێکی ئاشتییە لەبواری مافەکانی ژنان کاردەکات. میانمار.[١] ناو سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ژنانی کارین. لە ئازاری ٢٠١٩، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣][٤]

ناو کنیاو پاو

ناو کنیاو پاو لەدایکبووی تایلەند، لەتەمەنی بچووکیدا ژیانی لەکەمپی پەنابەران بەسەربردووە. خێزانەکەی ناچاربوونە ماڵباتی خۆیان جێبھێڵن و ڕابکەن لەترسی چەوساندنەوە. خێزانی ناو، لەپال ١١٠ ھەزار لە خەڵکی نەتەوەی کارین لە ئێستادا لەیەکێک. لەحەوت کەمپی پەنابەران دەژین کە بەدرێژایی سنووری تایلەند-بۆڕما ڕایانکردووە.[٥]

لە ساڵی ١٩٩٩، ناو دەستیکرد بە کارکردن بۆ ڕێکخراوی ژنانی کارین (KWO)، کە کۆمەڵەیەکبوون کاریان لەسەر گەشەپێدان و ژیاندنەوەی ژنانی ناو کامپ دەکرد لەسەر سنووری تایلەند. لە شووباتی ٢٠١٣، لە ٦ەمین کۆنفڕانسی ڕێکخراوەکە ئەوا ناو کنیاک پاو کرایە سکرتێری گشتی. ناو چەندین خوولی لەبواری مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی ژنان و دیموکراسی بە ئەندامانی ڕێکخراوەکەی گوتەوە. ناو ھەوڵی جیددی دا لەپێناو گەیاندنی دەنگی ئازارەکانی خەڵکی کارین بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی، ناوبراو بوو بەپارێزەر و دەنگی خەڵکی کارین.[٥]

ناو لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان لەکونسڵی مافەکانی مرۆڤ بەشداربوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیاندن و زانینی باروودۆخی ژنانی نێو کەمپەکان و ڕەوشی مافەکانی مرۆڤە لە بۆڕما و بەدرێژایی سنوورەکانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards». US Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2019-03-11 suggested (یارمەتی)
  2. ^ «Myanmar Woman to Receive the 2019 International Women of Courage Award». Mizzima. ٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «US honours Irish sister for work in Sudan». Ellen Coyne. The Times. ٨ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Myanmar Woman to Receive 2019 International Women of Courage Award». US Embassy in Burma. ٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «APHEDA People: Meet Naw K'Nyaw Paw (Karen Women's Organisation)». Union Aid Abroad-APHEDA (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). 31 October 2018. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)