ناوی کات: ناوێکە ئاماژە بەکاتی ڕوودانی کردارەکە دەکات لە زمانی عەرەبیدا.
ناوی شوێن: ناوێکە ئاماژە بەشوێنی ڕوودانی کردارەکە دەکات لەزمانی عەرەبیدا.

شێوەی دروستکردن دەستکاری

لە کرداری سیانی دەستکاری

  • ئەگەر کردارەکە کۆتاییەکەی یەک لەپیتەکانی علە (ی ، ی ، و ) بوو، یان کۆتاییەکەی دروست بوو (الwحیح اBخر) بوو ئەوا لەسەر کێشی (مَفعَل) واتە میم و عین بە فەتح دروست دەکرێت:

وەکو:
سعی > مسعی
، رمی > مرمی
قرأ > مقرأ
بدأ > مبدأ

  • ئەگەر کردارەکە لەڕابردوودا ئاسایی بوو و لەداھاتووشدا عەینەکەی کەسرە بوو یان کردارەکە ئاسایی بوو بەڵام بە پیتی واو دەستی پێکرد یان ناوەڕاستەکەی موعتەل بوو، ئەوا لەسەر کێشی (مَفعِل) واتە میم بە فەتح و عەین بە کەسرە دروست دەکرێت.

وەکو:
نزل > منزل
صار > مصیر
جلس > مجلس
وعد > موعد
وقع > موقع

کردارەی جگە لەسیانی دەستکاری

لەسەر کێشی کرداری داھاتوو (الفعل المضارع) بوو، پیتەکەی کرداری داھاتوو (أنیت) دەگۆڕین بۆ میمێکی ضەمەدار (میم المضمومة) و پیتی پێش کۆتایش فەتحە دەبێت. وەکو:
اجتمع = یجتمع > مُجتَمٍع
أخرج = یخرج > مخرج
استقر = یستقر > مستقر