نانی پیرۆز (بەڵگەفیلم)

نانی پیرۆز (بە ئینگلیزی: Holy Bread) بەڵگەفیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی ڕەحیم زەبیحی؛ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.

نانی پیرۆز
Holy Bread
دەرھێنەرڕەحیم زەبیحی
بەرھەمھێنەرتوورەج ئەسڵانی
نووسینڕەحیم زەبیحی
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەماد موڤی
MAD Movie
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٢٠
ماوەی فیلم٥٤ خولەک
وڵاتڕۆژھەڵاتی کوردستان
زمانکوردی
خەڵاتەکانباشترین بەڵگەفیلمی کوردی لە هەشتەمین خوڵی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک


ناوەرۆکی فیلم

دەستکاری

نانی پیرۆز باس لە ژیانی کۆڵبەرانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات و ڕووداو و بەسەرھاتە ڕاستەقینەکانیان دەگێڕێتەوە؛ ھەروەھا جەخت دەکاتە سەر ئەو زوڵم و دەستتەنگیی سیستماتیکییەی کە لەلایەن ئێرانەوە بەسەر خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان سەپێنراوە. نانی پیرۆز بەرھەمی دە ساڵ ھاموشۆی دەرھێنەرە لەگەڵ کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکان. ئەم فیلمە خاوەنی دیمەنی دڵتەزێنە.

نمایشکردن

دەستکاری
  • نانی پیرۆز لە دوازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی پیشان درا.[١]
  • سی و سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەمستردام-(ئیدفا).[٢]
  • سی و سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (بیگ سکای)-ئەمریکا.[٣]
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی (ھۆت داکس).[٤]
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (تۆرنتۆ)-ئیتاڵیا[٥]
  • بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" Religion Today لە شاری تڕێنتۆ (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١)[٦]
  • به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب داكس" ZagrebDox له‌ کرواتیا
  • سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" DMZ لە کۆریای باشوور[٧]
  • به‌شی پێشبڕکێی سینه‌مای کوردی، له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک (لە دوو سانسی جیاوازدا لە دهۆک مۆڵ)[٨]

ڕەحیم زەبیحی نمایشکرانی فیلمەکەی خۆی نەدیت و ساڵی ٢٠١٨ تیرۆر کرا.[٩]

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی تایبەتیی دادوەران لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆلجۆ (Ulju) لە کۆریای باشوور.[١٠]
  • براوەی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی کوردی لە هەشتەمین خوڵی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک (٢٠٢١).
  • خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Religion Today لە ئیتاڵیا.
  • خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌تیی دادوه‌رانی بەشی The Movies That Matter Award لە حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب داكس" ZagrebDox له‌ کرواتیا[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «نانی پیرۆز لە فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «"نانی پیرۆز" لە ھۆلەند نمایش کرا». کوردستان مدیا (بە Kurdish (Arabic script)). لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  3. ^ «فیلمی "نانی پیرۆز"ی ڕەحیم زەبیحی لە فێستیڤاڵی فیلمی "بیگ ئێسکای" ئەمریکا نمایشکرا». کوردپرێس. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ https://web.archive.org/web/20210423224116/https://www.iniraqk.com/news/606d78763902b2032b762cbb. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ چھارم. «بەڵگەفیلمی نانی پیرۆز بەشداریی بەشی سەرەکیی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تۆرنتۆ"ی ئیتاڵیا دەکات - پایگاە اطلاع ڕسانی کوردستان» (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «بەڵگەفیلمێکی ڕەحیم زەبیحی لە ئیتاڵیا خەڵات کرا». www.rudaw.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «فیلمی "نانی پیرۆز" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی "دینی ئەمڕۆ"ی لە ئیتاڵیا بەدەست هێنا». kurdpress.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «"نانی پیرۆز"ی ڕەحیم زەبیحی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش ده‌کرێت». جام کوردی | JAMEKURDI. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ ھەواڵەکان، رۆژنیوز-ناوەندی. «دوایین بەرھەمی ڕەحیم زەبیحی لەسەر ژیانی کۆڵبەری نمایشکرا – کوردی – RojNews.News». لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  10. ^ Sorani، Basnews. «فیلمی (نانی پیرۆز) خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتیی بەدەست ھێنا». باسنیوز. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ shwan. «نانی پیرۆز به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی دیمزی كۆریای باشووردا ده‌كات» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)