نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو

نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو (بە ئیتالی: Lettera a un bambino mai nato) ڕۆمانێکی نووسەر و ڕوژنامەنووسی ئیتالیایی ئۆریانا فالاچییە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاو کرایەوە.

نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەیەی کە ھەرگیز لە دایک نەبوو
چاپی ئیتالی
نووسەرئۆریانا فاڵاچی
سەردێڕی سەرەکیLettera a un bambino mai nato
وەرگێڕJohn Shepley
وڵاتئیتالی
زمانئیتالیایی
بڵاوکەرەوەRizzoli (Italy)
Simon and Schuster (US)
Arlington Books (UK)
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٧٥ (ئیتالیایی)
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٧٦ (ئینگلیزی)
جۆری کتێبپرینتکراو (کتێب)
لاپەڕەکان١١٤
ژپنک (ISBN)0-671-22374-7
OCLC٢٤٩٣٦٣٤
٨٥٨/.٩/١٤٠٧
LC ClassPZ4.F192 Le PQ4866.A4

ڕۆمانەکە لە زمانی ژنێکی گەنج کە گوایە خودی ئۆریانایە دەگێڕدرێتەوە کە قسە لەگەڵ منداڵێک دەکات کە ھێشتا بە دونیای نەھێناوە و باسی نادادوەریی و بێڕوحمیی جیھان و … دەکا. ئەم کتێبە تا کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ زۆرتر لە ٤ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا.[١]

وەرگێڕان دەستکاری

ئەم کتێبە لەلایەن چەند وەرگێڕی جیاوازەوە لەوانە عەزیز گەردی و یوسف عەلی پور و شاھۆ حەسەنپور وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

چەن بەشێک لە کتێبەکە دەستکاری

ژیان یانی ھیلاکی! بچکۆلەکە! ژیان شەڕێکە کە بەردەوام دووپات دەبێتەوە و لەجیاتی خۆشییەکانی کە تەنیا بەقەدەر چاوتروکانێکن، دەبی نرخێکی زۆر بدەی! ئاخر چۆن بزانم کە فڕێدانت کارێکی شیاوە یان نا؟ چۆن بزانم کە حەز دەکەی بە بێدەنگی بگەڕێیەوە یان نا؟ خۆ تۆ ناتوانی لەگەڵم بدوێی! ژیانت تەنیا گرێ کوێرەیەکە!

تۆ کچی یان کوڕ؟ حەز دەکەم کچ بیت و ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر ئەو شتانەی کە ئەمڕۆکە من ھەستیان پێ دەکەم، تۆش ھەستیان پێ بکەی! دایکم دەڵێ کچ بوون نەھامەتییەکی گەورەیە! من ھەموو قسەکانیم قەبوڵ نییە! کاتێک زۆر دڵتەنگ دەبێ دەڵێ ئاخ! خۆزگە پیاو بوومایە! دەزانم جیھانی ئێمە بە دەستی پیاوان و ھەر بۆ ئەوانیش دروست کراوە و زۆروێژی و سەرەڕۆییش لە ناخیاندا ڕەگ و ڕیشەی کۆنی ھەیە.

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری