نالین پەکگوڵ
نالین پەکگوڵ (لەدایکبووی ٣٠ نیسانی ١٩٦٧، باتمان، باکووری کوردستان)، ژنە سیاسەتمەدار کوردی سۆشیال دیموکراتە. نالین پەکگوڵ لە ساڵانی ١٩٩٤ ھەتا ٢٠٠٢ زایینی دا، ئەندامی پارڵمانی سوید بووە. پەکگوڵ ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١١، سەرۆکی ڕێکخراوەی ژنەکانی سۆشیال دیموکراتی سوید بوو.[١]
نالین پەکگوڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٠ی نیسان ١٩٦٧ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزبی سیاسی | پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید |
نالین پەکگول لە ساڵی ١٩٨٠ زایینی دا لەگەل خیزانەکەی کۆچی کرد بە وڵاتی سوید و لە ساڵی ١٩٨٢یش بوو بە ئەندامی یەکیەتیی گەنجانی سۆشیال دیموکراتیکی سوید. پەکگوڵ بەر لە ئەمە کە بێتە سیاسەتوان، لە زانستگە وانەیی تیمارکەریی خوێندووە. نالین پەکگوڵ خویشکی کوردۆ باکسی، نووسەر و رەخنەکەری کۆمەڵایەتی و ھەروەھا، خویشکەزایی مەحموود باکسی نووسەریش ھەیە.
پەڕاوێز
دەستکاری- ^ گوڤاری کۆمەڵایەتیی ئۆروپا: ڕێکخراوەی ژنەکانی سۆشیال دیموکراتی سوید رۆشنبیریکی ھەڵبژارد، ٧ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردانەوە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٤.
بەستەرەکانی دەرەکی
دەستکاری- پرۆفایلی نالین پەکگوڵ لە ماڵپەڕی پارتی سۆشیال دیموکراتیکی سوید. ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نالین پەکگوڵ تێدایە. |