نارێندا دامۆداراداس مۆدی (لەدایکبووی ١٧ی ئەیلوولی ١٩٥٠) لە ڤاندگار لە ھەرێمی گوجارات لە ھیندستان. کەسایەتی سیاسیی و ناسیۆنالیستی ھیندووە. لە ئێستادا ١٥ەمین سەرۆککوەزیرانی ھیندستانە. ئەوەش لەوەتەی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ەوەیە نارێندا سەرکردەی حیزبی بھاراتیا جاناتا (BJP) یە. بەرلەوەی ببێتە سەرۆکوەزیرانی ھیندستان نارێندا مۆدی گەورە وەزیری (Chief Minister)ی ھەرێمی گوجارات بووە. ئەمەش لەماوەی ٧ی تشرینی یەکەمەی ٢٠٠١ تاکوو ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ بوو. نارێدنا کەناسیۆنالیستێکی ھیندووە و ئەندامی ڕێکخراوی (RSS) کە دامەزراوەیەکی ناسیۆنالیزمی ھیندییە و ڕاستڕەوەکان لە خۆدەگرێت.