نادین ئەشڕەف (بە عەرەبی: نادين اشرف‎؛ لە دایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٩٨) کەسایەتی ژنە چالاکوان و فێمێنیستی میسرییە. ئەو لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەمپەینی (#MeToo) بردە میسر.[١] لە ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن تۆڕی بی بی سی، ناوی نەدین خرایە لیستی ١٠٠ کەسایەتی ژنی ساڵ.[٢][٣]

نادین ئەشڕەف
لەدایکبوون (١٩٩٨-٠٣-١٢) ١٢ی ئازاری ١٩٩٨ (تەمەن ٢٦ ساڵ)
قاھیرە، میسر
زمانی زگماکیEgyptian Arabic
پیشەwomen's rights activist
پەروەردەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە
ئەندامیبزووتنەوەی منیش
خەڵاتەکان١٠٠ ژنی بی بی سی

ژیان دەستکاری

نادین لە ساڵی ١٩٩٨ لە قاھیرە، میسر لە دایکبووە. باوکی باوکی ئەندازیاری نەرمەواڵە و دایکیشی پسپۆڕی بواری خۆراکە.[١] نادین لە ئێستادا (کە ٢٠٢١) ئەوا خوێندکار لە بەشی فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە.[١] لە شەوی ١ی تەممووزی ٢٠٢٠، نادین پەڕەیەکی لە تۆڕی ئینستاگرام کردەوە بەناوی «پۆلیسی دەستدرێژی»، کە تێیدا بووە یەکەمین ناوەندی ئاشکرا و گشتی بۆ ژنانی میسر کە تاوەکوو دەننگیان ھەبێت لە ناو بزووتنەوەی می توو. بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٣، لە ٩٩٪ ژنانی میسر ئەوەیان درکاندووە کە ئەوان ڕزگاربوویەکن لە پرسی دەستدرێژی سێکسی.[٤]

لەسەرەتادا لە ھەژماری پۆلیسی دەستدرێژی، ئەوا ژنانی میسر چیڕۆکی ڕووداو و ھەوڵی دەستدرێژییەکایان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکردەوە.[٤] بەھۆی ئەم ھەژمارەوە، دەستدرێژیکارێک بەناوی ئەحمەد باسم زەکی حوکمی سێ ساڵ زیندانیی بۆ دەرچوو.[٥] دواتر بەھۆی چالاکییەکانی ھەژمارەکە، مزگەوتی ئەزھەر وتارێکی لەسەر دژایەتیکردن بۆ پرسی دەستدرێژی سێکسی دا.[٦] بەشێک لەو ژنانەی کە لە ڕێی ھەژماری پۆلیسی دەستدرێژییەوە باسی ئەزموونی خۆیان کردووە ئەوا قوتابین.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب Walsh, Declan (2020-10-02). "The 22-Year-Old Force Behind Egypt's Growing #MeToo Movement". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-01-06.
  2. ^ "BBC 100 Women 2020: Who is on the list this year?". BBC News (بە ئینگلیزی). 2020-11-23. Retrieved 2021-01-06.
  3. ^ "BBC names two Egyptians in its '100 Women 2020' list". Egypt Independent (بە ئینگلیزی). 2020-11-24. Retrieved 2021-01-06.
  4. ^ ئ ا Farouk, Menna A. (2020-09-03). "Egypt's #MeToo crusader fights sex crimes via Instagram". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-06.
  5. ^ "Egypt student jailed for 3 years for online sexual harassment". Middle East Monitor (بە ئینگلیزی). 2020-12-29. Retrieved 2021-01-06.
  6. ^ "Egypt's #MeToo Activists See Progress, but 'the Road Ahead Is Long'". www.worldpoliticsreview.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-06.
  7. ^ "Egyptian Female Students at Higher Institute of Cinema Speak Out Against Sexual Harassment". Egyptian Streets (بە ئینگلیزی). 2020-07-25. Retrieved 2021-01-06.