ناحیەی زاویتە یەکێکە لە ناحییەکان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان، ناوەندی ئەم ناحییە نزیکەی ١٦ کم لە ناوەندی قەزای دھۆکەوە دوورە، کۆی ڕووبەری ناحیەکە نزیکەی ٤٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی گوندەکانی ناوی نزیکەی ٧١ گوندە. ناوەندی ناحییەکە دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگایەی کە ناوەندی قەزای دھۆک و قەزای ئامێدی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە یەکێک لە ھاوینەھەوارە جوانەکان دادەنرێت کە چێژ لە دیمەنە سەرسوڕھێنەرەکانی شاخ و دارستانە چڕەکان وەردەگریرێت، لەم ناوچەیەدا چەندین شوێن و شوێنەوار ھەن، بەو پێیەی زیاتر لە ٢٤ شوێن لەو ناوچەیەدا دەستنیشانکراون، گرنگترینیان کۆشکی بادییە کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی ئەنفالدا ڕووخێنرا، ھەروەھا قەڵای مەمیان کە دەکەوێتە سەر چیای کەمکە.

ناحیەی زاویتە
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیدھۆک
پۆتانی شوێن٣٦°٥٤′٢٠″N ٤٣°٨′٤١″E، ٣٦°٥٤′١٣″N ٤٣°٨′٣٠″E

سەرچاوەکان دەستکاری