مەلاھات گورسێل
مەلاھات گورسێل (بە تورکی: Melahat Gürsel؛ ١٩٠٠ – ٢٣ی شوباتی ١٩٧٥) خانمی یەکەمی تورکیا بووە لە ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠ تا ٢٨ی ئازاری ١٩٦٦ لە سەردەمی سەرۆکایەتی ھاوسەرەکەی جەمال گورسێل.[١] مەلاھات لە ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە[٢] باوکی سەرۆکی ئەندازیار بوو لە کەشتی کروزەری عوسمانی حەمیدیە. لە ساڵی ١٩٢٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەفسەری سوپا جەمال بەی دەکات. لەم ھاوسەرگیرییەدا کوڕێک ئۆزدەمیر لەدایک بوو. ئەو دوو ھاوسەرە کچێکیان بەخێو کردووە تورکان.[١]
مەلاھات گورسێل | |
---|---|
بە تورکی: Melahat Gürsel | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
مردن | ٢٣ی شوباتی ١٩٧٥ ئیزمیر، تورکیا | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Zincirlikuyu Cemetery |
ھاوسەر | جەمال گورسیل |
زمانی زگماکی | زمانی تورکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی تورکی |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | خانمی یەکەمی تورکیا |
لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی دەنیز بۆستانلی لە کارشییاکا لە ئیزمیر کاتژمێر ١١:٣٠ لە ٢٣ی شوباتی ١٩٧٥ کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی دواتر تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و دوای پرسە ئایینییەکە لە گۆڕستانی زینچرلیکویو بە خاک سپێردرا.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Çankaya'nın First Lady'leri». Hürriyet (بە تورکی). 15 April 2007. لە 13 February 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Yıllar: 1975, Aylar: 2, Günler: 34». Cumhuriyet Arşivi (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 February 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |