مەقامی کورد (بە عەرەبی: مقام الکرد‎) یەکێکە لە مەقامە مۆسیقایییە باوەکان و مەقامی سەرەکییە لە بنەماڵەی کورددا.[١] زۆرێک لە گۆرانییە عەرەبییەکان لەسەر ئەم مەقامە گوتراون و قورئانخوێنەکانیش کەڵکی لێ وەردەگرن.[٢] یەکێکە لەو مەقامانەی موزیکی ڕۆژھەڵاتی کە چارەکە تۆنی تێدا نییە و بۆیە لە مۆسیقای ڕۆژاوایی وەک موزیکی ئیسپانیش ھەیە. لەبەر کەمی چارەکە تۆن ئاسانترین شێوازی مەقامەکە لەسەر تۆنی ڕێیە.

سولەمی مەقام دەستکاری

مەقامی کورد لە سێ ڕەگەز پێکھاتووە: مەقامی کورد زۆرجار یان باوترین شێوازەکانی، لەسەر تۆنی (ڕێ) یە. شێوازی دووەم مەقامی کورد بڕگەیەک لە مەقامی نەھاوەند تێیدا یان بڕگەیەک لە نەوا لەسەر تۆنی (سۆڵ). بەم شێوەیە: ڕێ - می بیمۆڵ - فا - سۆڵ - لا - سی بیمۆڵ - دۆ - ڕێ

 
پەیژەکانی مەقامی کورد
پەیژەکانی مەقامی کورد لەسەر ئامێری عوود

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مقام الكرد»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١.

  1. ^ "Maqam Kurd". www.maqamworld.com. Retrieved 2021-04-14.
  2. ^ "Musical Performance Of The Holy QuranWith Assistance Of The Arabic Maqams". Turkish Online Journal of Educational Technology. {{cite journal}}: horizontal tab character in |journal= at position 8 (help)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری