مەقامی عەجەم

مەقامی عەجەم ناسراوە بەوەی کە مەقامێکی ڕۆژاوایییە

مەقامی عەجەم لە مەقامە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵات و ھاوتای دوو پەیژە مۆسیقای ڕۆژئاوادا، عەجەم لە نیشانەکانی مۆسیقا بەپێی چەند دوورییەک و ڕێسایەکی دیاریکراو کە بۆ پۆلێنکردنی ئاوازی موزیکی دیزاین کراوە، بە شوێنی فەرھەنگێکی مارک دوو دەست پێدەکات و کۆتایی پێ دێت. مەقامی عەجەم شوێنێکی بنەڕەتییە و لەسەر پلەی عەجەم (دوو) و لە ڕۆژھەڵاتی بە عەجەم ئەشێران ناودەبرێن چونکە لەسەر پلەی عەجەم ئەشێران کە تۆنی سی بیمۆڵ دەگرێتەوە.[١] ئەم پەیژەیە زۆر بە مۆدی ماژۆر لە موزیکی ڕۆژاوا دا لێکچوونی ھەیە.

نەخشی مەقامی عەجەم

یەکەم ھەست کاتێک گوێت لێ دەبێت دەستکاری

کاتێک گوێت لە ئامێرەکانی ژەنینی ئەم ئەم مەقامە دەبێت ئەوە دەردەخات کە تۆ بەتەواوی ئاوازی ڕۆژئاوایی دەبیستیت و لەبەر ئەوە پێی دەگوترێت مەقامی عەجەم و واتای عەجەم ئەو کەسەیە کە عەرەبی نازانێت بۆیە ناوی لێنراوە چونکە لە مەقاماتەکانی ڕۆژھەڵاتییەکانی تر ناچێت.

نیشانەکانی مەقام و زانیاری دەستکاری

ھیچ نیشانەیەکی گواستنەوە لە پەیژە مەقامی عەجەمدا نییە، چونکە ھەموو نیشانەکانی سروشتین و ھیچ تۆنی بیمۆڵ و دێز لەنێو ئاوازەکاندا نییە.

دەرەجەکانی مەقامی عەجەم دەستکاری

مەقامی عەجەم دەرەجەی دۆ گەورە وەک:

  1. دۆ
  2. ڕێ
  3. می
  4. فا
  5. سۆڵ
  6. لا
  7. سی
  8. دۆ

ھەموو نۆتەکان لە حاڵەتی ئاسایین.

نموونەی گۆرانییەکانی عەرەب دەستکاری

  • اغداً القاک - ئوم کەلسوم.
  • ایامکم سعیدە - باسم کەربەلایی
  • سلامُ علیک علی ڕافدیک - کازم ساھر
  • جفنە علم الغزل - محمد عبد وھاب.
  • شایف البحر - فیروز
  • طالعة من بیت ابوھا - نازم غزالی
  • فی یوم ولیلة - وردە ازائری
  • یامسافر للجفا - محمد عبدە.
  • زورونی کل سنة - سید دەروێش
  • أنا غلطان ومتأسف - طلال مداح.
  • إلا أنا - طلال مداح.
  • یا أخضر یا سکر - طلال مداح.
  • یا بلادی یا أغلی سەری - طلال مداح.
  • یا حلوة شیلی اللثام - طلال مداح.
  • اخر العنقود - محمد عبدە.
  • البارحە کانو کسیر - محمد عبدە.

تاکەژەنی لەسەر مەقامی عەجەم دەستکاری

  • فە‌رھاد ساڵح (لەسەر پلەی دەنگی سۆل)[٢]

سترانی کوردی لەسەر مەقامی عەجەم دەستکاری

  • شیرینە سە‌وزە - عەباس کەمەندی (لەسەر پلەی دەنگی فا)[٣]
  • لەدرزی پەچەوە - قادر کابان (لەسەر پلەی دەنگی دۆ)[٤]
  • خەنەبەندان - کەریم کابان (لەسەر پلەی دەنگی ڕێ)[٥]
  • زۆر قژی زەرد - قادر کابان (لەسەر پلەی دەنگی سۆڵ)[٦]
  • مەلێکی لانەواز - دیاری قەرەداخی (لەسەر پلەی دەنگی می)[٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

مەقام
مەقامی بەیات

سەرچاوەکان دەستکاری