مەسعوود ئۆزیل
مەسعوود ئۆزێل (١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز تورک)، یاریزانی ئێستای یانەی فەنەرباخچەی تورکیایە کە لەپێشوودا یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، ڕیال مەدرید، شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و لەساڵی ٢٠١٣ چووەتە یانەی ئارسناڵ بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا ئارسن ڤینگەر پەلکێشی کرد بۆ ئارسناڵ و لە پێشودا زۆر جار ھاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید بە جێگرەوەی زێدانی لەناو یاریگا ناویان دەبرد بەھۆی ئەو جموجۆڵانە و پاسە یەکلاکەرەوەکانی بۆ ھاوڕێکانی کە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید بە باشترین دروستکاری گۆل ھەڵبژێردرا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕووی کردە یانەی ئارسناڵ ژمارەی درێسی ١١ی وەرگرت و نرخی بۆندەکەشێ بە ٤٧ میلیۆن پاوەند دەخەملێنرێت ئەمەش بووە گرانترین یاریکەری یانەی ئارسناڵ و دووەم گرانترین یاریکەری خولی پریمەرلیگ.
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | مەسعوود مستفا ئۆزێل | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ (٢٨ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | گلزنکیرشن، ئەڵمانیای ڕۆژاوا | ||
باڵا | ١٫٨١ م | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست، دروستکەتی یاری | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | فەنەرباخچە | ||
ژمارەی یانە | ٦٧ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٩٥-١٩٩٨ | وێستفالیا ٠٤ گێلسێنکیرچێن | ||
١٩٩٨-١٩٩٩ | تێوتۆنیاشاڵگە-نۆرد | ||
١٩٩٩-٢٠٠٠ | فاڵک گێلسێنکیرچێن | ||
٢٠٠٠-٢٠٠٥ | ڕۆت-وێسس ئێسەن | ||
٢٠٠٥-٢٠٠٦ | شاڵکە ٠٤ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٠٦-٢٠٠٨ | شاڵکە ٠٤ | ٣٠ | (٠) |
٢٠٠٨-٢٠١٠ | ڤێردەر برێمن | ٧١ | (١٣) |
٢٠١٠-٢٠١٣ | ڕیال مەدرید | ١٠٥ | (١٩) |
-٢٠١٣ | ئارسناڵ | ١١ | (٣) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
٢٠٠٦-٢٠٠٧ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا خوار ١٩ساڵ | ١١ | (٤) |
٢٠٠٧-٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا خوار ٢١ساڵ | ١٦ | (٥) |
-٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا | ٥٢ | (١٧) |
|
ئۆزێل لەگەڵ یانەکان
دەستکاریلەگەڵ یانەی گلیسنکیرچن و ڕۆت وێس ئیسن
دەستکاریسەرەتای دەسپێکی یاریکردی مەسعوود ئۆزێل دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردنی لەگەڵ نەوجەوانانی یانەی گلیسنکیرچنی ئەڵمانی پاشان گواستراوەیە بۆ یانەی ڕۆت وێس ئیسنی ئەڵمانی کە لەگەڵ ئەم یانەیەش نزیکی ٥ وەرز لەیاریکردن بەردەوام بووە دواتر لەساڵی ٢٠٠٥ یانەکەی جێھێشتووە ڕووی کردۆتە یانەی شاڵکەی ئەڵمانی
شاڵکەی ئەڵمانی
دەستکاریلەساڵی ٢٠٠٥ چۆتە ڕیزی لاوانی یانەی شاڵکەی ئەڵمانی لەوێ لە ھێڵی ناوەند وەک درووستکەری گۆلەکان یاری کردووە ژمارە ١٧ ەی پۆشیوە و ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیش ماوەتەوە تاوەکوو دواجار لە جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ گواسترایەوە بۆ یانەی ڤێدەر بریمەنی ئەڵمانی.
ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی
دەستکاریلە ٣١ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٨ ڕووی کردۆتە تیپی یەکەی یانەی ڤێدەربریمەنی ئەڵمانی بەبڕی ٤٫٣ میلیۆن یۆڕۆ، لەگەڵ ئەم یانەیەش دوو وەرز بەدەوام بوو لەماوەی ٤٤ یاری لەگەڵ یانەکەی ٢١ گۆلی دروستکرد و ٩ گۆلیشی تۆمارکرد، ئەمەش بووە ئەوەی لەلایەن یانەکانی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی و یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ی ئیتاڵی گرنگی پێدرا کەلەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە نزیکەی ٢٠ میلیۆن یڕۆی پێدرا بەڵام لەبەر ئەوە ئۆزێل ئارەزووی لەوە دەکرد ڕووبکاتە یانەی شاھانە ڕیال مەدرید و سەرۆکی یانەی شاھانەکە ئارەزوومەندی سەرەکی بوو بۆ گرێبەستی ئەم بۆندە بە بڕی ١٥ میلیۆن یۆڕۆ
ئۆزێل لەگەڵ ڕیال مەدرید ی ئیسپانی
دەستکاریلە ١٧ەی ئابی ٢٠١٠ ڕووی کرد یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی، تا ئێستاش لەگەڵ یانەکە بەردەوامە لەنزیکەی ٢٣٠ یاریدا ٢٨ گۆل و ٨٨ گۆلی دروستکردووە، لە زۆرینەی یاریەکانیش ڕاھێنەری یانەکە خۆزێ مۆرینیۆ لەزۆرینەی یاریەکان پشتی پێ دەبەستێت
ئۆزێل لەگەڵ ئارسیناڵی
دەستکاریلەڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەیوەندی کرد بەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ٤٧ میلیۆن پاوەندی ستەرلینی و درێسی ژمارە ١١ی پێ بەخشرا.
ئۆزێل و پابەند بوون بە ئاین
دەستکاریئۆزێل پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکات و خۆی دوورخستۆتەوە لە وشتانەی کە لە ئیسلامدا حەرام کراون وەک قومار و مەی خواردنە و خواردنی گۆشتی بەراز ھەر بۆیەش لە جیھانی ئیسلامیدا ھاندەرێکی زۆری ھەیە.
دەستکەوتەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی
دەستکاری- بردنەوەی جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یاریزانی تەمەن ژێر ٢١ ساڵی
- پلەی سێھەم لەمۆندیالی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا
- پلەی یەکەمی جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤
دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکەی
دەستکاری- جامی ئەورووپا لەگەڵ یانەی ڤێردەربریمەن.
- جامی کۆپا دیلی ڕەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
- خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
- جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ڕیال مەدرید ٢٠١٢
دەستکەوتی تاکەکەسی
دەستکاری- باشترین دروستکەر بە ٣ گۆل لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠
- باشترین دروستکەری خوولەکانی ئەوڕووپا بە دروستکردنی ٢١ گۆل بۆ ھاوڕێکانی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- پڕۆفایلی ئۆزێل | ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی
- وێنەکانی ئۆزێل لە ویکی کامانز
- مەسعوود ئۆزێل | لە ڕیکۆردەکانی فیفا ٢٨ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- زانیاری لەسەر ئۆزێل | ماڵپەڕی espn ٢٥ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ئۆزێل |ماڵپەڕی خوولی ئەڵمانی
- ماڵپەڕی خوولی لالیگای ئیسپانی
ڕاگرتنی تڕانزکڵووژن |
---|
تەواویی تڕانزکڵووژنەکان بپشکنە |
سەرچاوەکە نوێ بکەوە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەسعوود ئۆزیل تێدایە. |