ئینتەر میلان
یانەی تۆپی پێی ئینتەر میلان یانەیەکی ئیتاڵییە بەشدارە لەخوولی پلەیەکی یانەکانی ئیتالیا ناسراو بە کاڵچیۆ یان سێریا ئەی، یانەکە لە ساڵی ١٩٠٨ لە شاری میلانۆ دامەزراوە و لە ئێستادا پاڵەوانی خوولی ئیتاڵیایە
ناوی تەواو | F.C. Internazionale Milano[١] | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | نێراتزووری (یانە شین و ڕەشەکە) (ھەواداران) | |||
ناوی کورتکراوە | INT,میلانۆ | |||
دامەزراندن | ٩ی ئازاری ساڵی ١٩٠٨ | |||
زەوی | یاریگای جۆزیپی میاتزا میلان، ئیتاڵیا | |||
پانتایی | ٨٠٫٠٧٤ | |||
خاوەن یانە | کۆمەڵەی کۆمپانیای ھۆلدینگی سۆنینگ (68.55%)[٢][٣] ئینتەرناشناڵ سپۆرتس (31.05%)[٤] پێریللی (0.37%)[٥] خاوەن پشکەکانی تر (0.03%)[٦] | |||
سەرۆک | ستیڤن زھانگ | |||
ڕاھێنەر | سیمۆنی ئینزاگی | |||
ڕاھێنەر | سیمیۆنی ئینزاگی | |||
خول | سێریا ئەی | |||
گەورەترین دۆڕاندن | ئینتەر ١–٩ یۆڤانتۆس ١٩٦٠–١٩٦١ | |||
گۆڵکەر | جوزێپێ میاتزا (٢٨٨) گۆڵ | |||
|
مێژوو
دەستکاریلە ساڵی ١٩٠٨ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ دامەزرا لەلایەن کۆمەڵە لاوێک کە پێشتر ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ئەیسی میلان، بوون بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی میلان پیاوێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی ئەلفێرد ئیدواردز ئیتاڵییەکان خۆشیان نەدەویست، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە بوو لە دژی ئەو یانەی ئینتەر میلانیان دامەزراند ناویان نا ئینتەر ناسیوناڵواتە ئینتەری جیھانی سەرۆکی یانە
سەرەتاکانی یانەکە
دەستکاریھەر لەگەڵ دامەزراندنی یانەی ئینتەر میلان بە ساڵێک بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩١٠ و دواتر پاش دە ساڵ ئەم، نازناوەی دووبارە کردەوە بەڵام ئەو کات ماسۆلینی دادوەری ئەوکاتی کە یەکێک بوو لە سەرکردایەتی حزبێکی فاشی دەکرد لە ئیتالیا بریارێکی دا کەوا گشت بێگانەکان لە ئیتاڵیا دەربکات ئەوەبوو یانەی ئینتەر میلان گەورەترین زەرەرمەند بوو لەم بریارە لەبەر ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی یاریزانی دەرەوەی وڵات بوون ژمارەی یاریزانانی یانەکە کەم بوەوە ئەم یانەیە لەگەڵ یانەیەکی تر بە ناوی ئەمبرۆسیانا یەکی گرت، لە گەڵ ئەم یانەیەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی
جۆزێپێ میاتزا کێیە
دەستکاریجۆسێپی میانزا ئەو یاریزانەیە کە ناوی یاریگاکەیان بە ناوی ئەو یاریزانە کردووە ئەم یاریزانە توانی ٣ جار لە گەڵ یانەی ئینتەر میلان خولی ئیتاڵیا بە دەست بھێنێت، ١ جار جامی ئیتاڵیا، لە گەڵ ئیتاڵیا توانی ٢ جار جامی جیھانی بە دەست بھێنێت
سەردەمی ھێرێرا لە ئینتەر میلان
دەستکاریساڵی ١٩٥٤ کۆتایی بە بریارەکەی مۆسۆلێنی دادوەر فاشیزمەکەی ئیتاڵیا ھات، یانەی ئینتەر میلان و ئەمبرۆسیانا لەیەکتری جیا بوونەوە، یانەی ئینتەر میلان ڕاھێنەرێکی ھێنا بە ناوی ھیلێنۆ ھێرێرا ئەم ڕاھێنەرە کلیلێک بوو بۆ سەرکەوتنەکانی یانەکە و ڕابەرایەتی یانەکەی کرد لە بە دەست ھێنانی چەندین نازناو ناوبراو بە پلانی کاتیناتچۆ بە کار ھێنا کە ئێستاش ئیتاڵییەکان پێی ناسراون ئەم پلانەش بەرگرییەکی تۆکمەیە، لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە یانەی ئینتەر میلان ٣ جار خولی ئیتاڵیای بە دەست ھێنا و توانی دوو جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دەست بھێنێت و ٢ جار جامی جیھانی یانەکان بە دەست بھێنێت
سەردەمی ئەڵمانییەکان لە ئینەرناسیۆنالێ
دەستکاریلەم سەردەمەدا یانەی ئینتەر ئاستی جێگیر نەبوو بەرەو باشی و خراپی دەچوو، ھەر لەم سەردەمەشدا کۆمەڵێک یاریزانی بە توانا لە خولی ئیتاڵی یاری یان دەکرد لەم سەردەمەشدا خولی ئیتاڵی باشترین خول بوو لە ئەورووپا، ئەم یارییزانانەی لەم خولە یاری یان دەکرد پلاتینی و بۆنیک بۆ یانەی یوفنتۆس گۆڵێت و ڤان باستن و ڕیکارد بۆ یانەی ئەی سی میلان و مارادۆنا و کاڕیکا بۆ یانەی ناپۆلی، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩ بە ھێنانی ھەر سێ یاریزانی ئەڵمانی لۆتەر ماتیۆس و بریمە و یۆرگین کلینیسمان توانی خولی ئیتاڵی بە دەست بھێنێت
سەردەمی خۆزێ مۆرینیۆ
دەستکاریلەم سەردەمی ڕاھێنەری بەناوبانگی پرتووگالی خۆزێ مۆرینۆ لە ساڵی ٢٠١٠ توانیان ٥ نازناو دەستەبەر بکەن تەنیا لە وەرزێکدا ئەمەش سەردەمی زێڕینی دادەنرێت بۆ یانەکە، بەمەش ئەوەی مۆرینیۆ بۆ یانەکەی کردوویەتی ھیچی کەمتر نەبووە لەوەی ھێڕێڕا کردی لە ساڵی ١٩٥٤
دەستکەوتەکان
دەستکاری- خولی ئیتاڵیی ناسراو بە سکۆدیتۆ ٢٠ جار
- جامی ئیتاڵی ٧ جار
- جامی سووپەری ئیتاڵی ٦ جار
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٣ جار و دووجاریش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
- جامی یۆرۆلیگ ٣ جار و تەنیا جارێکیش پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە
- پلەی دووەم لە جامی سووپەری ئەورووپی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «FC Internazionale Milano S.p.A.». Financial Times (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Suning Holdings Group acquires majority stake of FC Internazionale Milano S.p.A.». inter.it (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Inter, Suning si prende il 68,55%, Moratti lascia dopo 21 anni». gazzetta.it (بە ئیتالی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «LionRock Capital acquires 31.05% of FC Internazionale Milano S.p.A.». inter.it (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریPirelli2015bilancio
نەدراوە - ^ List of shareholders on 30 June 2016, document purchased from Italian C.C.I.A.A., Guide and extract to download the original copy 23 May 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینتەر میلان تێدایە. |