مەرگی شازادە دایانا

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی ٣١ی ئابی ١٩٩٧ شازادە دایانای وێڵز لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا دوای برینداربوونی لە ڕووداوێکی پێکدادانی ئۆتۆمۆبیل لە تونێلێکی پاریس. خۆشەویستەکەی بەناوی دۆدی فاید و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی ھێنری پاوڵ ھەر لە کاتی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا. پاسەوانەکەیان بەناوی تریڤەر ڕیس جەونس ڕزگاری بوو بەڵام بە سەختی بریندار بوو.

گیان لەدەستدانی شازادە دایانا
ملیۆنان چەپکە گوڵ بە بەرزی یەک مەتر لەپێش کۆشکی کینزیگتن دانراوە وەک ڕێز لێنان لە شازادە دایانا دوای گیان لەدەستدانی
ڕێکەوت٣١ی ئابی ١٩٩٧؛ ٢٦ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٧-٠٨-31)
ناوچەپۆنت دی ئەلما، پاریس، فەرەنسا
مردنەکانشازادە دایانا
دۆدی ئەلفاید
ھێنری پاوڵ
برینداربووانتریڤەر ڕیس جەونس

ھەندێک سەرچاوەی سەرەتایی ھەواڵ ئاماژەیان کرد بەوەی ڕەفتاری نابەجێی وێنەگران ھۆکاری ڕووداوەکە بوو لەوانە بی بی سی.[١] ساڵی ١٩٩٩ و دوو ساڵ دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیەکی فەڕەنسا گووتی ھۆکاری ڕووداوەکە ئەوەبوو کە ھێنری پاوڵی شۆفێر سەرخۆش بووە و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە لەکاتی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکە ھۆکاری ڕووداوەکەی تەنھا بۆ ھێنری پاوڵ گەراندەوە و وێنەگرانی بەبێ تاوان ناوھێنا. ھێنری پاوڵ جێگری بەڕێوبەری پاسەوانی ھوتێلی ڕیتز بوو کە لەلایەن محەممەد ئەلفایدی باوکی دۆدییەوە خاوەندارێتی دەکرێت.[٢] ساڵی ٢٠٠٨ لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانیا سەرخۆشی ھێنری پاوڵ و وێنەگرانی بە ھۆکاری ڕووداوەکە دانا.[٣] ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان ئاماژەیان بەوە کرد پاسەوانەکەی دایانا و دۆدی ڕزگاری بوو بەھۆی بەستنی پشتێنی سەلامەتی بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریان خست ھیچ کام لە سەرنشینەکان پشتێنی سەلامەتیان نەبەستبوو. سەرەڕای ئەنجامەکانی چەندین لێکۆڵینەوەی جیاواز، زۆر کەس باوەڕیان وایە ڕووداوەکە پلانێک بوو بۆ کووشتنی شازادە دایانا.

دایانا لەکاتی گیان لەدەستدانی تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو.[٤] مردنەکەی شیوەنی بێوێنەی خەڵکی بەریتانیای بەدواداھات ھاوکات لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری دیکەی خەڵکی لە جیھاندا بەشێوەیەک مەراسیمی ناشتنی دایانا ڕێژەی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بینەری تەلەڤزیۆنی ھەبوو لە ٢٠٠ وڵاتی جیھانەوە لەکۆی کەمتر لە ٦ ملیار دانیشتووانی جیھان لەوکاتەدا. لەکاتی گیان لەدەستدانی دایانا ناوبانگێکی زۆری جیھانی ھەبوو بەھۆی کارە خێرخوازییەکانی بەشێوەیەک کە بەناوبانگترین ژنی جیھان بوو لەوکاتەدا. لە ڕۆژانی دوای ڕووداوەکە خێزانی شاھانەی بەریتانیا لەلایەن میدیاکانەوە سەرزەنست کران بۆ کاردانەوەیان بەرامبەر ڕووداوەکە و گیان لەدەستدانی دایانا. ئەگەرچی لەکاتی مردنی دایانا ئەندامی خێزانی شاھانە نەبوو بەھۆی جیابوونەوەی لە شازادە چارڵز بەڵام ھێشتا ھەر خۆشەویست بوو لای خەڵکی بەریتانیا و دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ھێشتا ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر بابەت لە میدیاکانی جیھاندا لەسەر ژیانی دایانا بڵاودەکرێنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Princess and The Press".
  2. ^ Director: David Bartlett, Executive Producer: David Upshal. "The Coronation of Elizabeth II/The Death of Diana". Days That Shook the World. {{cite episode}}: Unknown parameter |serieslink= ignored (help)
  3. ^ "Diana jury blames paparazzi and Henri Paul for her 'unlawful killing'". Daily Telegraph. 7 April 2008. Retrieved 12 October 2013.
  4. ^ Carla B. Johnston (1998). Global News Access: The Impact of New Communications Technologies. Greenwood Publishing Group. p. 1. ISBN 978-0-275-95774-2.