بیردۆزەکانی پشتەوەی پلانی کوشتنی شازادە دایانا

لە کۆتایی مانگی ئابی ١٩٩٧ شازادە دایانای وێڵز گیانی لەدەستدا و کاردانەوەی بەفراوانی بەدواداھات کە ڕووداوەکە ئاسایی بوو یان دەستی خێزانی شاھانە یان ڕێکخراوە ھەواڵگرییەکانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکەی لە پشتەوە بێت و ھەر ساڵێک دوای مردنی و ساڵی ١٩٩٨ ئەم دەنگۆیانە بانگەشەیان بۆ کرا و بانگەشەکارانی چەندین بەڵگەیان ھەبوو کە ڕووداوەکە ئاسایی نەبوو.[١] ساڵی ١٩٩٨ لێکۆڵینەوەی فەڕەنسا گەشتە ئەو ئەنجامەی کە بارودۆخ و شێوازی شۆفێری ھێنری پاوڵ ھۆکاری ڕووداوەکە بوو[٢] و ساڵی ٢٠٠٨ لێکۆڵینەوەی بەریتانیا جگە لە ھێنری پاوڵ ھەڵسوکەوتی نابەرپرس و سەرکێشانەی وێنەگران و بەکارنەھێنانی پشتێنی سەلامەتی لەلایەن دایاناوە بە ھۆکاری ڕووداوەکە دانا[٣][٤]

لەناو ئەو بانگەشەکارانەی پێیان وایە دایانا کوژرا ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس و محەممەد ئەلفایدی باوکی دۆدی ئەلفایدن، دۆدی لەو کاتەدا خۆشەویستی دایانا بوو و شەوی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.[٥][٦] ساڵی ٢٠٠٣ سکرتێری دایانا پاوڵ بەتلەر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە دایانا خۆی نووسیبووی و تێیدا ئاماژەی بەوە دابوو کە چارڵزی ھاوسەری پێشووی ھەوڵی کووشتنی دەدات لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە ھاوسەرگیری بکاتەوە.[٧][٨][٩] محەممەد ئەلفاید بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ھێنری پاوڵ ئەندامی دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا بووە و دواتر فێڵی لێکراوە و لە شەوی ڕووداوەکە ئەویش کراوە بە قووربانی. پێچەوانەی ئەوەی حکوومەتی فەڕەنسا گووتی لێکۆڵینەوەکانی محەممەد ئەلفاید دەریان خست کە ھێنری پاوڵ سەرخۆش نەبووە و لە تۆمارە ڤیدیۆیییەکانی ھوتێلی ڕیتز ھێنری پاوڵ بەشێوەی ئاسایی دەردەکەوێت و ھاوکارەکانیشی ئاماژەیان دا بەوەی ھێنری سەرخۆش نەبووە ئەو شەوە. ساڵی ١٩٩٩ ڕیچارد تۆملینسن کە ئەندامێکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا بوو سوێندی خوارد لە لێکۆڵینەوەیەکی فەڕەنسا کە دایانا لەلایەن دەزگاکەوە کوژراوە بە بەکارھێنانی پلانێک کە تێیدا فلاشێکی لایت لەپێشەوە لێدراوە بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و بووەتە ھۆکاری ڕووداوەکە، چەندین شۆفێری دیکە کە لەکاتی ڕووداوەکە لەناو تونێلەکە بوون ئەمەیان پشتڕاستکردەوە.[١٠][١١][١٢] بەپێی ھەندێک سەرچاوە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بچێتە ناو ھوتێلەکەوە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە پشتەوە «بە ئەنقەست» لێیداوە و ھێنری پاوڵی شۆفێر کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە کە بووە بە ھۆکاری ڕووداوەکە. ئەگەرچی چەندین جار داواکراوە کە ڕیکۆردی کامێرا چاودێرییەکانی ناو تونێلەکە پیشان بدرێن بەڵام حکوومەتی فەڕەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھیچ لەو ١٤ کامێرایەی لە تونێلەکە بوونە ڕووداوەکەیان تۆمارنەکردووە کە ئەمەش وادەکات گومانی ھەبوونی دەستی دەرەکی لە ڕووداوەکەدا زیاتر بێت.[١٣] شۆفێری ئەم ئۆتۆمبێلەی باوەڕ وایە ھۆکاری ڕووداوەکە بووبێ وێنەگر بوو و بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا بووە، ساڵی ٢٠٠٠ ئەم وێنەگرە بە مردووی دۆزرایەوە و پۆلیسی فەڕەنسا ڕووداوەکەی بە خۆکوژی ناوھێنا، ئەمە لەکاتێکدایە باوەڕ وایە لەلایەن دەزگا بەریتانییەکەوە کوژرابێت بۆ شاردنەوەی بەڵگەکان.[١٤][١٥][١٦] ھۆکاری سەرەکی بۆ کووشتنی دایانا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی حکوومەتی بەریتانیا و خێزانی شاھانە ئامادە نەبوون ئەوە پەسەند بکەن کە چارڵز وەک پاشای داھاتووی بەریتانیا دەبێتە زڕ باوکی منداڵێکی موسڵمانی میسری ئەمە لەکاتێکدا بەپێی دەنگۆیەکان دایانا لەکاتی گیان لەدەستدانی دووگیان بووە.[١٧][١٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Anniversary in the papers". BBC. 30 August 1998. Retrieved 29 May 2018.
  2. ^ Paul Webster and Stuart Millar "Diana verdict sparks Fayed appeal", The Guardian, 4 September 1999
  3. ^ "Diana jury blames paparazzi and Henri Paul for her 'unlawful killing'". Daily Telegraph. 7 April 2008. Retrieved 12 October 2013.
  4. ^ Scott Baker's hearing transcipts at the verdict
  5. ^ Tina Brown The Diana Chronicles, Random House, 2007, p.406
  6. ^ Louise Jack "The Express' and Diana: Cover-ups, spies and conspiracies" ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The Independent, 18 December 2006
  7. ^ "Diana letter 'warned of car plot'". CNN. 20 October 2003. Retrieved 14 April 2019.
  8. ^ Eleftheriou-Smith, Loulla-Mae (30 August 2017). "Princess Diana letter claims Prince Charles was 'planning an accident' in her car just 10 months before fatal crash". The Independent. Retrieved 14 April 2019.
  9. ^ Rayner, Gordon (20 December 2007). "Princess Diana letter: 'Charles plans to kill me'". The Telegraph. Retrieved 28 November 2020.
  10. ^ "Richard Tomlinson and the Big Breach" ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., MI5 website
  11. ^ "Tomlinson deposition" 2015-05-03 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Inside News website (Switzerland)
  12. ^ "Ex-spy speaks to Diana inquiry", BBC News, 28 August 1998
  13. ^ "Princess Diana's death: the conspiracy theories". The Daily Telegraph. 18 August 2013. Retrieved 17 October 2016.
  14. ^ "The details of the investigation of the allegations surrounding the white Fiat Uno are in chapter 14 of the Operation Paget report" (PDF). Metropolitan Police. Archived from the original (PDF) on 2013-05-02. Retrieved 2008-05-11. Archived ٢٠١٣٠٥٠٢٠٤٣٠٢٦ at WebCite
  15. ^ Gregory Diana: The Last Days, p.130
  16. ^ "Diana inquest told dead photographer had hole in his head". The Irish Examiner.[بەستەری مردوو]
  17. ^ "The detail of the investigation into the claims of pregnancy and the nature of her relationship with Dodi Fayed are in Chapter 1 of the Operation Paget report" (PDF). Metropolitan Police. Archived from the original (PDF) on 2 May 2013. Retrieved 2 November 2010. Archived ٢٠١٣٠٥٠٢٠٤٣٠٢٦ at WebCite
  18. ^ "Princess Diana conspiracy theories: Eight reasons people believe the crash in Paris wasn't all it seems". The Independent. 19 November 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)