مەحموود فارس ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٣–١٢ی ئایاری ٢٠٢١) ئەندازیارێکی فەلەستینییە لە پارێزگای خان یونس لە کەرتی غەززە لەدایکبووە ئەندامی لیواکانی شەھید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە پڕۆژەیەکدا کاری کردووە بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەکەی بەرھەمھێنانی لیواکانی قەسام نازناوی شوڕشگێڕی بەھەشت لێنراوە، ئیسرائیل لە شەڕی سەیفول قودسدا تیرۆری کردووە.

گەورەبوون و خوێندن

دەستکاری

مەحموود محەممەد فارس لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٣ لە پارێزگای خان یونس لە کەرتی غەززە لەدایک بووە، خوێندنی ناوەندی لە شاری غەززە وەرگرتووە، و ڕووی کردووەتە سووریا بۆ خوێندنی ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی تیشرین لە لازقییە.[١]

کاری ڕێکخراوەیی

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندی بە لیواکانی شەھید عیزەدین قەسامەوە کردووە،[٢] پەیوەندی بە خولەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردووە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن محەممەد زوارییەوە ڕاھێنانی وەرگرتووە، وەک ئەندازیاری سەرەتایی لە پڕۆژەی دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاری کردووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیلی بەرھەم ھێنا، و بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شیھاب و بزوێنەری موشەک.[٣]

تیرۆرکردن

دەستکاری

ناوی مەحموود فارس لە کاتی شەڕی غەززە-ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٤ سەریھەڵدا، کە بۆ یەکەمجار فڕۆکەی ئەبابیل بەکارھێنرا، ھێزەکانی ئیسرائیلیش لە کاتی شەڕەکەدا ماڵەکەی و ماڵی بنەماڵەکەیان وێران کرد،[٤] ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە تیرۆرکردنی ئەو و جومعە تەڵحە لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتی شەڕی سەیفول قودس.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «من ھو الشھید "محمود فارس" مھندس طائرات "طوفان الأقصی" المسیّرة؟». gulf365.net. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «الشھید المھندس محمود فارس: بصمات تحلّق مع مسیّرات "القسّام"». موقع الخنادق - alkhanadeq.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «لقّبە القسام ب"فارس السماء".. من ھو الشھید محمود فارس مھندس طائرات "طوفان الأقصی" المسیّرة؟». عربی بوست. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «لقّبە القسام ب"فارس السماء".. من ھو الشھید محمود فارس مھندس طائرات "طوفان الأقصی" المسیّرة؟». alrainewspaper (بە عەرەبی). 0000. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «الشھید القائد محمود فارس.. بصماتە علی کل طائرة تضرب الاحتلال». palinfo.com (بە عەرەبی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.