مەحموود خانی دزڵی
مەحموود خانی دزڵی (٨٧٠-١٩٤٦) کەسایەتیی کوردی ناوچەی ھەورامانە کە لە ڕووداوەکانی سەدەی بیستەمی کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە.[١] مەحموود خان دژی حکوومەتی ڕەزا شا و ئیستیعماری ئینگلیز شەڕی کرد و چەندین جار خرایە زیندان.[٢] ئەو ھاوکاریی مەلیک مەحموودی کرد بۆ شەڕ لەگەڵ ئینگلیزەکاندا، ھەروەھا دوای گیرانی مەلیک مەحموود یارمەتیی بنەماڵەی حەفیدی دا بێنە مەریوان و لە دەستی ئینگلیزەکان ھەڵبێن.[٣] ڕەفیق حیلمی ئەو بە پاڵەوانی شۆڕشی یەکەمی شێخ مەحموود ناو دەبات. مەحموود خان لە سەردەمی حکوومەتی محەممەدڕەزا پەھلەویدا لە ساڵی ١٩٤٦دا بە دەستی سەربازانی ئێرانی کوژرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «کوردستان ٢٤: مەحموود خانی دزڵی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «کوردستان ٢٤: کتێبی مێژوویی مەحموود خانی دزڵی بە فارسی بڵاو کرایەوە».
- ^ تاریخ مشاھیر کرد ، جلد 3، بابا مردوخ روحانی ، انتشارات سروش ، 1371، تھران.