مەحموود تەیموور (بە عەرەبی: محمود تيمور) چیڕۆکنووسێکی میسڕییە (١٨٩٤١٩٧٣).

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٨٩٤ لە قاھیرە لەدایکبووە، خوێندنی دواناوەندیشی ھەر لەوێ تەواوکردووە، بەھۆی نەخۆشییەوە لە خوێندن وەستاوە، زۆر کاریگەر بووە بە (محەممەد تەیموور)ی برای، سەفەری بۆ ئەورووپا کردووە لەوێ شارەزایییەکی باشی لەسەر ئەدەبی چیڕۆک بەدەستھێنا، دواتر گەڕایە و دەستی کرد بە نووسینی چیڕۆک و وتار، تاکوو مردنی. خاوەنی کۆمەڵێک بەرھەمە لەوانە (حامل الأثقال) کە لە ساڵی ١٩٥٨ لە قاھیرە بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ١٩٧٣ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە دەستکاری

  • پەرتووکی (الغة العربية)ی پۆلی دوازدەھەم، چاپی حەفتەم - ٢٠١٢. «وەزارەتی پەروەدەی ھەرێمی کوردستان».