مەحموودی کورد

هونەرمەندێکی کوردی سەدەی پازدەهەم

مەحموودی کورد یان مەحموود کوڕی کورد ھونەرمەندێکی کوردە و لە سەدەی پازدەھەمدا ژیاوە، بەرھەمی زۆری بەرھەم ھێناوە بەڵام ھەمووی لە دەرەوەی کوردستان بوو.[١][٢]

ژیان و کار

دەستکاری

مەحموود وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی شێوازێکی ھونەری دادەنرێت کە لەلایەن مێژوونووسانی ھونەرەوە بە ڤێنیتۆ ساراسینیک (ڤەنیسی-ئیسلامی) ناودەبرێت.[٣][٤]

کارەکانی مەحموود چەندین کۆمەڵەی ستایلیستی لەخۆدەگرن کە ھاوبەشییان بەکارھێنانی بەردەوامی شێوە ئەورووپییەکانیان ھەیە کە لەگەڵ شێوازێکی نوێی چەسپاندنی زیوی ھێڵییدا تێکەڵکراوە کە شێوازێکی نانەریتی ئارابێسک پیشان دەدات. ڕازاندنەوەکانیان نزیکایەتی لەگەڵ ئەو ڕازاندنەوەیە نیشان دەدات کە لەسەر کاری کانزا دروستکراون کە لە ھەمان سەردەمدا بۆ شانشینی تەیمووری لە ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئێران و مەملووکەکانی میسر و سووریا دروستکراون. بەپێی «تاھیرا تاجھای» دیزاینە لێھاتووەکانی وا دەکات ستایلەکەی دەستبەجێ بناسرێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەک یەکێک لە پیشەسازییە پێشەنگەکانی ڤێنێتۆ-ساراسینیک شێوازەکەی شێوازی نوێی داھێنەرانەی گرتووەتەبەر لە کاتێکدا ھێشتا توخمەکانی نەریتی مەملووکەکانی پاراستووە.[٥]

شوێنی کارەکانی مەحموود جێی مشتومڕە، پێدەچێت کۆچی کردبێت بۆ ڤیێنا و لەوێ ژیابێت و لە نیوەی دووەمی سەدەی پازدەھەمدا شوێنی کارەکەی داناوە و کاری کانزای ڕۆژھەڵاتی ھێناوەتە ناو ڤیێنا.[٦][٧][٨][٩][١٠] بەڵام ھەندێک لە زانایان ئەو تێزەیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە کە ھونەرمەندانی موسڵمان لە ڤیێنا کاریان کردووە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کەلوپەلەکانیان لە وڵاتی خۆیان بەرھەم ھێناوە و ھەناردەی ئەورووپایان کردووە.[١١][١٢] بۆیە دوو گریمانەی جێگرەوەی تر بە پشتبەستن بە شێوازی کارکردنی مەحموود پێشنیار کراون، ھەندێک لە زانایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کارەکانی لە زەویەکانی ئاق قۆینلۆ لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ یان ڕۆژاوای ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە،[١٣][١٤] لە کاتێکدا ھەندێکی تر دەڵێن کە ھیچ بەڵگەیەکی بینراو نییە بۆ پەیوەندییەک لە نێوان ڤێنێتۆ-ساراسین و ئێرانی یان ئاق قۆینلۆ، و کارەکانی لە سوڵتانییەتی مەملووک لە میسر یان سووریا دادەنێن.[١٥]

تەنیا ١٣ کەلوپەل کە ١٢ کەلوپەلیان ھەڵگری ناوی تەواوی ئەوە، یەکێکیان بەبێ نیسبە (کورد) ماوە. لە مۆزەخانەی بەریتانی و مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت لە لەندەن و مۆزەخانەی ھێرمیتاج لە سانت پترسبۆرگ پارێزراون. بەزۆری ناوی خۆی لەسەر پارچەکانی بە ڕێنووسی عەرەبی و لاتینی واژوو کردووە بە "موعەلیم مەحموود ئەلکوردی"، کە بە واتای وەستا مەحموودی کورد دێت.

وێنەی کارەکانی

دەستکاری
 
سینی سلڤەر
 










سەرچاوەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Auld، Sylvia (2004). Renaissance Venice, Islam and Mahmud the Kurd: A Metalworking Enigma (بە ئینگلیزی). Altajir World Of Islam Trust. ISBN 978-1-901435-11-5.
  2. ^ HALI: The International Journal of Oriental Carpets and Textiles (بە ئینگلیزی). Oguz Press. 2006.
  3. ^ Auld، Sylvia (2004). Renaissance Venice, Islam and Mahmud the Kurd: A Metalworking Enigma (بە ئینگلیزی). Altajir World Of Islam Trust. ISBN 978-1-901435-11-5.
  4. ^ Necipoğlu، Gülru (2004). Essays in Honor of J.M. Rogers (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-13964-0.
  5. ^ Tajbhai، Tahera (2016-05-19). «A Fearsome Beauty: Material and Cultural Exchange between Venice and the Islamic Near East». Theses and Dissertations.
  6. ^ Ettinghausen، Richard (1984). Islamic Art and Archaeology: Collected Papers (بە ئینگلیزی). Gebr. Mann Verlag. ISBN 978-3-7861-1412-3.
  7. ^ Aḥmad (Profaisar.)، Z̤iyāʼuddīn (1994). Influence of Islam on World Civilization (بە ئینگلیزی). Royal Book Company. ISBN 978-969-407-164-0.
  8. ^ Sinclair، Susan (2012-04-03). Bibliography of Art and Architecture in the Islamic World (2 vols.) (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-474-1207-6.
  9. ^ London، Society of Antiquaries of (1906). Proceedings of the Society of Antiquaries of London (بە ئینگلیزی). Society of Antiquaries.
  10. ^ Galleries، Courtauld Institute (1967). The Gambier-Parry Collection: Provisional Catalogue 1967 (بە ئینگلیزی). Courtauld Institute of Art, University of London.
  11. ^ Arabe (Paris)، Institut du Monde (2007-01-01). Venice and the Islamic World, 828-1797 (بە ئینگلیزی). Yale University Press. ISBN 978-0-300-12430-9.
  12. ^ Darke، Diana (2020). Stealing from the Saracens: How Islamic Architecture Shaped Europe (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-1-78738-305-0.
  13. ^ Irwin، Robert (1997). Islamic Art in Context: Art, Architecture, and the Literary World (بە ئینگلیزی). Prentice-Hall. ISBN 978-0-8109-2710-0.
  14. ^ Hook، Duncan R. (1995). Trade and Discovery: The Scientific Study of Artefacts from Post-Medieval Europe and Beyond (بە ئینگلیزی). Department of Scientific Research, British Museum. ISBN 978-0-86159-109-1.
  15. ^ «Muqarnas Online». Brill (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.