مەجارستان لە ئۆڵۆمپیاد

مەجەرستان یان ھەنگاریا بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە لە زۆربەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و ھەموو یارییە ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشداری کردووە. بەھۆی ڕۆڵی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٢٠ قەداغەکرا، ھەروەھا بەشێک بوو لەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ بە سەرۆکایەتی یەکێتیی سۆڤیەت کرد. وەرزشوانانی مەجەرستان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، ٥١١ مەدالیایان بەدەستھێناوە و لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە، ١٠ مەدالیای بەدەستھێناوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی مەجەرستان، لە ساڵی ١٨٩٥ دامەزرا و ھەمان ساڵ بەفەرمی لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ناسێنرا.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hungary at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-08-08.
  2. ^ "Hungarian Results and Medals in the Olympic Games". www.olympiandatabase.com. Retrieved 2022-08-08.