مێگاڵۆپۆلیس (بە ئینگلیزی: Megalopolis) فیلمێکی درامای زانستی خەیاڵی داستانی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٤ کە لەلایەن فرانسیس فۆرد کۆپۆلا نووسراوە و دەرھێنراوە و بەرھەم ھێنراوە. وێنەگرتن لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ کۆتایی ھات. چیرۆکی فیلمەکە لە نیویۆرکی مۆدێرن دوای کارەساتێکی وێرانکەر ڕوودەدات، و کۆمەڵێک ئەکتەر لەخۆدەگرێت کە بریتین لە ئادەم درایڤەر، جیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ، ناتالی ئیمانوێل، ئۆبری پلازا، شیا لیبیۆف، جۆن ویت، لۆڕێنس فیشبورن، تالیا شایر.

ئەم فیلمە بۆ بەشی پێشبڕکێی پاڵم دی ئۆر لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠٢٤ ھەڵبژێردرا و یەکەم نمایشی لەوێ لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجامدرا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Fleming, Mike Jr. (April 9, 2024). "Francis Coppola's Megalopolis Locks Competition Slot at 77th Cannes Film Festival: The Dish". ددلاین هالیوود. Retrieved April 9, 2024.