مێرنێر ٤ (بە ئینگلیزی: Mariner 4) لەگەڵ مێرنێر ٣، دوو کەشتیی ئاسمانیی سەر بە دەزگای ناسان کە مەبەستیان ناردن بوو بۆ ھەسارەی مەریخ. کەشتییە ئاسمانییەکە تەقێندرا لە ٢٨ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤، و کەشتی ئاسمانی مێرنێر ٤ بووە چوارەمین کەشتی ئاسمانی کە بچێتە دەرەوەی زەوی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر ھەسارەی مەریخ.

مێرنێر ٤
بەشێکە لەMariner program
ناو بە زمانی فەرمیMariner 4
پاشکۆمێرنێر ٣
لەدوای ئەومێرنێر ٥
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، planetary flyby، loss of signal
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Launch Complex 12، کیپ کانیڤیرال
Destination pointمەریخ
مووشەکی بەکارھاتووAtlas-Agena D
کارپێکەرJet Propulsion Laboratory
بەرواری دەستپێکردن٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤
وێبگەhttps://www.jpl.nasa.gov/missions/mariner-4/

مێرنێر ٤ یەکەمین کەشتی ئاسمانی بوو کە توانی لە نزیکترین خاڵ وێنەی مەریخ بگرێ و بینێرێتەوە سەر زەوی. مێرنێر ناردرا بوو بۆ ئاشکراکردنی زانیاری نوێ و تازە لەسەر ھەسارەی مەریخ. دوای ھەوڵدانێکی زۆر، لە کۆتاییدا لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی لەگەڵ زەوی بچرا.

مێرنێر٤ و مێرنێر ٣ دەستکاری

کەشتی ئاسمانی مێرنێر٤ و مێرنێر ٣، دوو کەشتی بوون چوونە نزیک ھەسارەی مەریخ و وێنەی ھەسارەکەشیان ناردەوە سەر زەوی.

ھەردووکیان لەسەر مووشەکی (ئەتڵەس د) رەوانەی دەرەوە کران

  • کێش و توانایان نزیکی ٢٦٠ کیلۆگرام بوو
  • ٨ ھەتا ١٥ کیلۆگرام ئامێری جیاوازی لەسەرە
  • وزەی خۆری بۆشایییەکەی ٦ھەتا٩ مەترە و وە بەرزیەکەشتی ٩و٢ مەترە
  • ھەردوو کەشتیەکە کامێرایەکی تەلەفزیۆنی پێوەیە

ھەر وێنەیەک کە بەو کامێرانەی سەری بیگرێت ٨ کاژێری دەویست ھەتا دەگەیشتەوە سەر زەوی.

لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندیی لەگەل زەوی پچڕا.

گالێری دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری