میل می-٢٨ بە(ئینگلیزی: Mil Mi-28) هەلیکۆپتەرێکی جەنگی پێشکەوتووی وڵاتی یەکێتی سۆڤیەت/ڕووسیایە. فڕۆکەکە ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە جەنگ و ھێرشبەری.

وێنەی هەلیکۆپتەری میل می-٢٨

فڕۆکەکە لەھەموو کەش و ھەوایەک دا بە باشی کار دەکات، ھەم بۆ شەو دەبێت ھەم ڕۆژ، دوو سەرنشین هەڵدەگرێت و بۆ ھێرش کردنە سەر زرێپۆش و ستونی دوژمن چاڵاکە.

تایبەتیمەنیەکان دەستکاری

  • خێرایی: 324 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • مەودا range : 1100 کیلۆمەتر
  • درێژایی باڵەکان: 17 مەتر
  • درێژی: 18 مەتر
  • بەھا، تێچوون: 16000000 دۆلار
  • جۆری مەکینە: Klimov TV3-117
  • ئەو وڵاتەی دروستی کردوە: ڕووسیا
  • ئەو کۆمپانیا کە دروستی کردوە: Mil ی ڕووسی
  • یەکەمین ھەڵفڕین: 10ی نۆڤەمبری 1982
  • ھاتنە ناو خزمەتەوە: 15ی ئۆکتۆبەری 2009

بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانە زۆر توانایە : 1- پشتیوانی بۆ ھێزی زەمینی چونکا توانایی ئاگربارانێکی باشی ھەیە 2- ئیش کردن وەکوو بەشێک لە ھێزەکانی دژە تانک و دژە زرێپۆش 3- وەکوو بەشێک لە پشتیوانی و ئەجتەرەکانی ھێرش و ئاگربارانی ھەوایی 4- ھێرشی ھەوایی بۆ سەر فڕۆکە و کۆپتەرەکانی دوژمن قوربانییە سەرەکییەکانی ئەم کۆپتەرە: 1- تانکەکان، تۆپخانە و سەیارەکان، سیستەمی دژەھەوایی و پەدافەندی دوژمن 2- زرێپۆشەکان و ھێزەکانی سەر زەوی 3- ھاوەنەکان

پڕچەک کردن دەستکاری

کۆپتەرە چەندین جۆری موشەکی دژەتانکی شتورن و ئاتاکا ھەڵدەگرێت، دەتوانێت ١٦ موشەکی دژەتانکی لەسەر سوار بێت. موشەکی شتورم کۆتا-مەودایە و بە دەستوری ڕادیۆیی کۆنترۆڵ دەکرێت. موشەکی ئاتاکا بە تێشکی ڕادیۆیی باریک کۆنترۆڵ دەبێت و کۆتامەوداشی ٨ کیلۆمەترە. مووشەکەکە دەتوانێت زرێی ١٠٠٠ میل ببڕێت.

وڵاتانی بەکارهێنەران دەستکاری

  • عێراق: لە ئۆکتۆبەری ١٢ دا عێراق گرێبەستی وەرگرتنی ٣٠ کۆپتەری Mi-28N ی لەگەڵ ڕووسیادا واژۆ کردوە. ١٢ دانەی ئەم کۆپتەرانە ڕادەستی عێراق کراون و ئەوانی تریشی دواتر ڕادەست دەکرێن.

کەسێک ھەیە ئاگاداری ئەوە بێت کە ئایا بڕیار ھەیە ھیچ لەمانە بە کوردستان بدرێت یا نە؟

ڕکابەرەکان دەستکاری

  • Agusta A129 Mangusta
  • AH-64 Apache
  • AH-1Z Viper
  • Denel Rooivalk
  • Eurocopter Tiger
  • HAL Light Combat Helicopter
  • Kamov Ka-50/Ka-52
  • TAI/AgustaWestland T-129
  • WZ-10

پەراوێزەکان دەستکاری