میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ئۆڵۆمپیاد

میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا تا ئێستا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە. وەرزشوانانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دوو مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە (١ زێڕ و ١ بڕۆنز). لێژنەی ئۆڵۆمپیادی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ساڵی ١٩٧٩دروست کراوە، لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنرا.

سەرچاوەکان دەستکاری