میرنشینی کلس (بە کوردیی باکووری: Mîrektiya Kilîsê) میرنشینێکی کوردی بوو کە تا ھەڵوەشاندنەوەی بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە ساڵی ١٢٦٤ فەرمانڕەوایی ناوچەی کلیس و حەلەبی دەکرد. فەرمانڕەواکانی ئەم میرنشینە نەوەی شێخ فەخرەدین بوون کە یەکێکە لە گەورەترین فەیلەسوفەکانی ئێزیدی و یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییە پیرۆزەکان. ئایینی سەرەکی ئەم میرنشینە ئێزیدی بوو.[١][٢][٣]

مێژوو دەستکاری

فەرمانڕەواکانی کلس نەوەی شێخ مەند بوون کە کوڕی شێخ فەخرەدین بووە، لە سەرەتای سەدەی ١٣. بەھۆی پەیوەندی باش لەگەڵ بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە سەردەمی سەڵاحەددین کە ئەویش کورد بووە، شێخ مەند وەک فەرمانڕەوای ئەو میرنشینە دەستنیشانکرا کە لە حەلەب و دیمەشقەوە تا کلیس و مەرعەش لە تورکیای ئەمڕۆدا درێژبووەوە. دواتر شێخ مەند بە «شازادەی شازادەکان» ناسرا.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sharafkhan Bidlisi (2016). Şerefname: Kürt tarihi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Translated by Sunkur, İbrahim. Van: Sîtav. p. 248. ISBN 9786056652011. OCLC 984148348.
  2. ^ Soyudoğan, Muhsin (September 2015). "Tribal Bandistry in Ottoman Ayntab (1690-1730)". Bilkent University: 39–42. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  3. ^ ئ ا Yumpu.com. "mythos-und-legende-der-sex-mend-und-das-symbol-der-schlange". yumpu.com (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-06-15. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا